زیــــــبا تـەهـــــــــــا
له‌جیهانی ئه‌مڕۆماندا به‌هۆی ئاسان تێكه‌ڵبوونی كه‌لتووره‌كانه‌وه، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕوویان له‌هه‌ڵكشانه. هه‌ندێك جار ئه‌م كێشانه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌ره‌سه‌ندن و فراوانبوونی خواستی سه‌رمایه‌داران بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتی زۆرتر. به‌بێ گرنگیدان به پاراستنی ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی قازانجی زیاتر ده‌ده‌ن، له‌م نێوه‌نده‌دا ژیانی تاك وه‌ك خواستی به‌كاربه‌ر ده‌كه‌وێته ژێر ڕكێفی كاڵا و به‌رهه‌می ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌وه.
یه‌كێك له‌و كێشانه هۆكاری به‌كارهێنان و بازرگانیكردنه به مادده هۆشبه‌ره‌كان، كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كارهێنه‌ری هه‌یه و هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌بێ جیاوازی به‌كاری ده‌هێنن. ئه‌مه‌ش بۆته فاكته‌رێك بۆ دروستبوونی چه‌نده‌ها كێشه‌ی خێزانی كه دواجار ئه‌و ئاریشانه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه سه‌رده‌كێشن و ده‌بنه دیارده‌ی مه‌ترسیدار. ئه‌م باسه یه‌خه‌ی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی گرتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دیارده مه‌ترسیداره بووینه‌ته‌وه و خه‌ریكه هێواش هێواش ژماره‌یه‌ك له ئافره‌تان و پیاوان بۆناو كێشه‌یه‌كی قوڵی كه‌سی ڕاده‌كێشێت. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی جددی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له‌خه‌می ڕێگریكردن و نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه بن.
مادده هۆشبه‌ره‌كان زۆر كات به شێرپه‌نجه‌ی كۆمه‌ڵگه ناوده‌برێت، یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیانی به‌كارهێنه‌ر دروست ده‌كات، و له‌ڕووی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و بواره‌كانی دیكه كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه له‌ئێستادا ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئافره‌ت به‌رزبۆته‌وه كه زۆركات ئافره‌تان له‌ڕێگه‌ی هاوسه‌ر یان باوك یان براكانیه‌وه تووش بوون و ئالووده‌ی بوون، به‌جۆرێك ئالووده‌ی بوون ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ببن. ئه‌م مادده‌یه به شێوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر ده‌روون و هزری مرۆڤ ده‌كات به‌ته‌واوی له‌جیهانی ده‌ره‌وه دایده‌بڕێت و ده‌بێته مرۆڤێكی بێ هه‌ست و بێ ئاگا له ژینگه‌ی خۆی. هه‌ر به‌ئه‌مه‌ش ناوه‌ستێت، به‌ڵكو له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر ئافره‌ت و ڕێگری له دروستبوونی منداڵی ته‌ندروست ده‌كات. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌م ڕووه له‌ڕاپۆرتێكی ساڵی پاردا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له‌و وڵاتانه‌ی تازه گه‌شه‌ده‌كه‌ن و له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دان، ئافره‌تان بوونه‌ته به‌كارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڵام حكوومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌متر ئاگایان له‌و ئافره‌تانه هه‌یه كه مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن، له‌به‌رئه‌وه‌شه كه‌متر چاره‌سه‌رده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر بارودۆخی ژیانی خۆیان.
له‌هه‌رێمی كوردستان خۆشبه‌ختانه له‌و لایه‌نانه‌وه هه‌نگاوی زۆر باش خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌بوونی یاسای تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه و نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان. هاوكات حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌ی تایبه‌تی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالووده‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه بوونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پلانی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆنفرانسێكی تایبه‌تمان له‌سه‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌یه، ده‌مانه‌وێت ئێمه‌ش به‌شێك بین له‌ستراتیژییه‌تی نه‌هێشتن و ڕێگریكردن له به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان، چونكه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه به‌شێوه‌ی جیاواز ئافره‌تان به‌كارده‌هێنن، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ئافره‌تان بوونه‌ته به‌شێك له‌ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان.
مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌میكانیزمی تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێت. له هه‌ر وڵاتێك ئافره‌تان و پیاوان سه‌رقاڵی به‌كارهێنانی بن، بێگومان ئه‌و وڵاته ده‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین گرفتی جیاواز له‌بواره‌كاندا، واده‌كات كه تاكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بێ ئاگابن و هۆشیار نه‌بن له‌به‌رامبه‌ر ژیانی ئاسایی كۆمه‌ڵگه و خێزانه‌كانیان. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره‌ش كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره ڕووده‌دات و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و دواكه‌وتن و سه‌رگه‌ردانی هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌وه‌ی خاڵی سه‌ره‌كییه ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌موومان هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و به‌رپرسیارێتی نیشتمانی هه‌ڵبگرین و له‌ئاست پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییمان خه‌مسارد و بێ ئاگا نه‌بین. به‌شێك بین له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی كه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونه‌ته‌وه. ده‌بێت باشتر كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانمان بكه‌ینه‌وه و باشتر ئه‌ندامانی خێزانه‌كانمان ئاگاداری یه‌كتر بن، بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و سه‌رجه‌م خێزانه‌كانمان له‌و مادده‌یه به‌دووربن و پارێزراو بن.