Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 MAY 2026 03:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

KDP زانیاری نوێ لەبارەی ماوەی درێژکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دەخاتەڕوو
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاستە کات دیاریکراوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک، بەڵام هەفتەیەک تا دە ڕۆژ ماوەکەی درێژدەکرێتەوە بۆ ئەوەی ھەموو ھاووڵاتیان سوودمەندبن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دیاریکراوە تا پێنجی مانگی داھاتووە و دەبێت ھاووڵاتیان پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی، بەڵام لەدوای ئەو ماوەیەش دەرفەتی دیکە بە ھاووڵاتیان دەدرێت بۆ ماوەی حەفتەیەک تا ١٠ ڕۆژ ماوەکە درێژ دەکرێتەوە، تا ھەموو ھاووڵاتیەک بتوانێت سوودمەندبێت لەو پڕۆسەیە و فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکاتەوە.

ئەوانەی کێشەیان ھەیە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دەڵێت: ئەگەر ھاووڵاتیەک پرسیارێکی بە ھەڵە پڕکردووتەوە ئەوە دەتوانێت ھەر لە ڕێی‌ ئەو فۆڕمەوە داوای ھاوکاری بکات و بۆی ڕاست دەکرێتەوە، بەڵام بۆ ئەوانەی کێشەی دیکەیان ھەیە دەتوانن سەردانی فەرمانگەکانی فۆڕمی خۆراک بکەن لە پارێزگای خۆیان و کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت.

پەیوەست بەو خێزانانەی جیا بوونەتەوە، نەوزاد شێخ کامیل دەڵێت: ئەو ھاوسەرانەی جیابوونەتەوە دەتوانن سەردانی پسوولەی خۆراکی پارێزگاکەیان بکەن و لەوێ فۆڕمی تایبەت ھەیە پێیان دەدرێت بەجیا ناویان تۆمار دەکرێت و مافی بەشداریان ھەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانەکە هێنا و داکۆکیمان لە تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان کرد

SUNDAY, 24 MAY 2026 22:05:45

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

 
سەرەدانا مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و بهێزکرنا لێکتێگه‌هشتنا سیاسی

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

زه‌ری نه‌وزاد

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

 
پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامەکانی عەلی عەبدوڵڵا و محەممەد مەلا قادر لادرا

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact