Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 1 MAY 2026 18:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

په‌یامى نێچیرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پیرۆزى قوربان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ خەڵکی کوردستان بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەبێ بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و ڕێککەوتنەکان چارەسەر بکرێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ھەموو موسڵمانان لە ھەرێمی کوردستان، عێراق و جیھان دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم جەژن بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە و ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ ھەمووان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، داکۆکی لە واتا و ماناکانی جەژن لە قوربانیدان و بەزەیی و ئاشتبوونەوە دەکەین‌. بانگەواز نوێ دەکەینەوە بۆ بەھێزکردنی گیانی لێکگەیشتن و ھاوکاری و کارکردنی ھاوبەش بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئاڵنگارییەکان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دڵنیابوون لە ژیانێکی شایستە بۆ ھەموو ھاووڵاتییان.

کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، دەبێ بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و ڕێککەوتنەکان چارەسەر بکرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتیی وڵات بکات. کوردستانییان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و ھەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینە بەر.

ھیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە ھاندەرێکی نوێ بۆ باڵادەستکردنی زمانی لۆژیک و بەرپرسیاریەتیی ھاوبەش، بە شێوەیەک دڵنیایی لە داھاتوویەکی باشتر بۆ ھەموو پێکھاتەکانی عێراق بدات.

جەژنی قوربان لە ھەمووان پیرۆز بێت، ھەموو ساڵێک بە خۆشی.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٦/٥




دوایین هەواڵەکان

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ لیوا ھەورامان عوسمان

FRIDAY, 01 MAY 2026 16:05:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ لیوا هەورامان عوسمان، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان دەربڕی و هیوای خواست خودای گەورە سەبووری و ئارامی بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

 
کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ شاندی پارتی: لە پاڵپشتیکردنی گەلی کوردستان بەردەوام دەبین

FRIDAY, 01 MAY 2026 16:05:00

کڕواتیا-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی جیھانیی (IDU)، زنجیرەیەک دیداری دیپلۆماسیی ئاستبەرزی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای ئەورووپا، ئەمەریکا و کەنەدا ئەنجامدا، کە تێیدا جەخت لە بەردەوامیی ھاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ھەرێمی کوردستان و پاراستنی بەھا دیموکراتییەکان کرایەوە.

 

بڵند ئیسماعیل بۆ KDP: ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکوومەت جێبەجێدەکەین

FRIDAY, 01 MAY 2026 10:05:38

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی لە سۆران ڕایدەگەیەنێت، لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێکی فراوانمان بۆ هۆشیارکردنەوەی گەشتیاران و پاراستنی ژینگەی دەڤەری سۆران دەست پێ کردووە.

 
پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

FRIDAY, 01 MAY 2026 10:05:07

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان كرد.

 
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

FRIDAY, 01 MAY 2026 09:05:56

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یەکی ئایاردا پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات و جەخت لە پێویستیی دابینکردنی ژینگەیەکی کار و گوزەرانێکی شایستە بۆ کرێکاران دەکاتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact