Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 1 MAY 2026 13:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئومێد خۆشناو: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ جه‌ژن كراوه‌
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "پلانی ڕۆژانی جه‌ژن ئاماده‌ كراوه‌، فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ڕۆژانی پشوو له‌ ئه‌ركدا ده‌بن."

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ساڵانه‌ له‌ كاتی هاتنی جه‌ژن و بۆنه‌كان پلان داده‌نرێت، بۆ ئه‌مساڵیش پلانی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ئاماده‌ كراوه‌، له‌ سبه‌ی به‌دواوه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن، پلانه‌كه‌ش چه‌ندین لایه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت، به‌درێژایی ڕۆژانی پشووی جه‌ژن، فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئه‌ركدا ده‌بن، ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژن نوێژی جه‌ژن له‌ مزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت."
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی "هێزه‌كانی ئه‌منی له‌ پۆلیس و ئاسایش پلانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ بۆ پاراستنی سه‌قامگیری هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام چاودێری شار و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ژن به‌بێ كێشه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌كان ئێشكگریان ده‌بێت، بۆ پێشوازیکردن له‌ هه‌ر نه‌خۆش و ڕووداوێك."
ئومێد خۆشناو گوتیشی "پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شتیار له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و له‌ ده‌ره‌وه‌ش بۆ جه‌ژن سه‌ردانی هه‌ولێر و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن، گه‌شتوگوزار و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ خاڵی هاتن بۆ هه‌ولێر پێشوازی له‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، تیمه‌كانی گه‌شتوگوزار چاودێری ڕه‌وشی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن به‌بێ كێشه پشووی جه‌ژن به‌سه‌ر ببەن."
ئومێد خۆشناو داوای له‌ هاووڵاتییان كرد، پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ده‌زگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بن، وه‌ك هاتوچۆ و ته‌ندروستی، گوتیشی "داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ڕێنماییه‌كانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ل جێبه‌جێ بكرێت، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و خۆ پاراستن له‌ تای خوێن به‌ربوون."

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

بڵند ئیسماعیل بۆ KDP: ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکوومەت جێبەجێدەکەین

FRIDAY, 01 MAY 2026 10:05:38

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی لە سۆران ڕایدەگەیەنێت، لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێکی فراوانمان بۆ هۆشیارکردنەوەی گەشتیاران و پاراستنی ژینگەی دەڤەری سۆران دەست پێ کردووە.

 
پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

FRIDAY, 01 MAY 2026 10:05:07

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان كرد.

 
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

FRIDAY, 01 MAY 2026 09:05:56

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یەکی ئایاردا پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات و جەخت لە پێویستیی دابینکردنی ژینگەیەکی کار و گوزەرانێکی شایستە بۆ کرێکاران دەکاتەوە.

 
پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران

THURSDAY, 30 APRIL 2026 22:04:49

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکاران دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ڕێز و سڵاوی خۆمان بۆ ھەموو کرێکارانی کوردستان دەنێرین بە ھیوای ئەوەی کرێکاران کە ھێزی کار و ئاوەدان کردنەوەن بتوانن ژیانێکی باش و شایستە بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان مسۆگەر بکەن.

 
وەزیری دەرەوەی کڕواتیا پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد

THURSDAY, 30 APRIL 2026 20:04:18

کڕواتیا-KDP.info- وەزیری کاروباری دەرەوە و ئەورووپای کڕواتیا لە شاری زاگرب پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و تێیدا وێڕای دەربڕینی پشتگیری بۆ دۆزی گەلی کوردستان، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان و ناردنی شاندێکی تایبەت بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact