ھەولێر-KDP.info- له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/5/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریى هاوبه‌شیان به‌تایبه‌تى له بوارى پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت خاك و سنووره‌كانى ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ.
دوایین پێشهاته‌کان و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.