راپه‌ڕین-KDP.info- به‌رپرسی لقی 11ی ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێ، له خزمه‌ت سه‌رۆك بارزانی بووین و دیداری له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان هه‌بوو و ڕێنمایی پێداین به شێوه‌یه‌كی باشتر خزمه‌تی خه‌ڵكی بكه‌ین.
كرمانج عززه‌ت، به‌رپرسی لقی 11ی راپه‌ڕینی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌و بڕیارانه‌ی پارتی بۆ ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاری داونی، پێشتر دیراسه كراون، چونكه پارتی هه‌میشه ده‌یه‌وێ خۆی له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كان‌دا بگونجێنێ و ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاریش له‌ناو پارتیدا پرۆسه‌یه‌كی ئاساییه و هه‌ر هه‌بووه، ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی و قۆناغه‌كه‌ش وای خواستووه ئه‌و گۆڕانكارییه به‌و شێوه‌یه بكرێت، پێشوازی له بڕیاره‌كانی حزب ده‌كه‌ین و پێموایه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و قۆناغه‌كەدا‌یه.
به‌رپرسی لقی 11ی ڕاپه‌ڕین ده‌شڵێت، له خزمه‌ت سه‌رۆك بارزانی بووین و دیداری له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان هه‌بوو، سه‌رۆك بارزانی ڕێنمایی پێداین و فه‌رمووی، ئامانجی یه‌كه‌می ئێمه حزمه‌تی خه‌ڵكه و ئه‌و ئاڵوگۆڕه په‌یوه‌ندی به هیچ شه‌خسێكه‌وه نه‌بووه، هه‌روه‌ها محاسبه‌ی كه‌س نییه، به‌ڵكوو به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه.
عززه‌ت ڕوونیشی كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی رێنوێنیی كردین تا پێمان بكرێت خزمه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی لێی به‌رپرسین بكه‌ین، به شێوه‌یه‌كی باشتر بتوانین بچینه ناو خه‌ڵك و ئه‌وانه‌شی له پۆسته‌كانیان نه‌ماون، جه‌نابیان فه‌رمووی، هه‌ر كادیری پارتین و جێگه‌یان ده‌كرێته‌وه.
قائید میرۆ