سۆران -KDP.info- ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بوردۆمانكردنی شاره‌دێی گه‌ڵاله تێده‌په‌ڕیت، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش ده‌ڵێ "چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو دژی هاووڵاتییانی سڤیل له كاره‌ساتی گه‌ڵاله بەکارهاتووە."
كه‌ریم كاوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ و له 26ی نیسانی ساڵی 1974 شاره‌دیێ گه‌ڵاله كه ئه‌وكات بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و ناوه‌ندی بازرگانی بوو، بووه ئامانجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕژێمی عێراق و پردی گه‌ڵاڵە بۆردوومان کرد و له ئه‌نجامدا 105 هاووڵاتیی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون كه به‌شێكیان منداڵ بوون.
بوردۆمان كردنی پردی گه‌ڵاڵه و به ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو یه‌كێكی دیكه‌یه له تاوانه قێزونه‌كانی ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدانی سۆران گوتیشی "کاره‌ساتی پردی گه‌ڵاله دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و ئاینی ئه‌نجامدرا و یه‌كێكی دیكه‌بوو له تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس، چونكه چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی تێدا به‌كارهات و هاووڵاتیی سڤیلی كرده قوربانی."
كه‌ریم كاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئێمه له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له خه‌می دابینكردنی خزمه‌تگوزارین بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و هه‌وڵه‌كانمان خستووەته گه‌ڕ، له هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ده‌بین له فشار خستنه سه‌ر حكوومه‌تی فیدڕاڵ، تا زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی ڕژێمی به‌عس به‌پێی مادده‌ی 132ی ده‌ستووری عێراق قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه."
قائید میرۆ