Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 28 JUN 2026 01:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحما خەلیل: سەرۆک بارزانی هەمیشە پاڵپشتیی لە کوردانی ئێزدی کردووە
| KDP.info


شنگال -KDP.info- نوێنەرێکی کوردانی ئێزدی دەڵێت، داوامان کردووە هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە لە پەرلەمانی کوردستان کورسیی کۆتا بۆ کوردانی ئێزدییش هەبێت، چونکە دەنگیان لە هەرێمی کوردستان کەمە و وەکوو ڕێزگرتنێک گرنگە کورسییەکیان هەبێت و لە دیدارێکیشدا سەرۆک بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ کوردانی ئێزدی دووپات کردووەتەوە.

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق و قایمقامی قەزای شنگال، مەحما خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئێزدی کوردی ڕەسەنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی کوردی ئێزدی ڕۆیشتوون بۆ دەرەوە پێویستە هەندێک ناوچەی وەکوو شێخان و باعەدرێ و مەهەت و دەوروبەری وەکوو پێکهاتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کورسیی کۆتایان لە پەرلەمانی کوردستان هەبێت، چونکە لە هەرێمی کوردستان بەشی کورسی دەنگمان نییە، بۆیە گرنگە وەکوو ڕێزگرتنێک لە کوردانی ئێزدی کورسی کۆتامان هەبێت.''

مەحما خەلیل گوتیشی: ''هەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکانە و ئەگەر کوردی ئێزدییش کورسیی کۆتایان هەبێت زۆریش باشتر دەبێت، بۆیە بەفەرمییش داوامان کردووە کورسییەکی کۆتا بۆ کوردی ئێزدی هەبێت.''

خەلیل ڕوونیشی کردەوە: ''من خۆم لە دیداری میری ئێزدییان لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئامادە بووم و بەفەرمی ئەو داواکارییە پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرا و سەرۆک بارزانی هەمیشە پشتگیری لە کوردانی ئێزدی دەکات و بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە ئێمە دەکات.''

 

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

لە نێوانی بێباکیی سیاسی و ڕۆحی نیشتیمانپەروەریدا

SATURDAY, 27 JUNE 2026 23:06:00

زکری مووسا

 
ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

SATURDAY, 27 JUNE 2026 21:06:00

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات پەرلەمان کارا بکەنەوە، تاوەکو کێشەکان و پرسی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم لەبری ڕاگەیاندنەکان، لەناو هۆڵی پەرلەماندا یەکلایی بکرێنەوە.

سێ پڕۆژەی ستراتیژیی وەبەرھێنان لە دھۆک دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

SATURDAY, 27 JUNE 2026 18:06:00

​دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک دەڵێت، ماستەرپلان بۆ سێ پڕۆژەی ستراتیژی ئامادەکراوە و گوتیشی، چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە بواری گەشتیاری لە چیای زاوا جێبەجێ دەکرێن.

 
پێوەندیی نێوان مۆسکۆ و ھەولێر لەسەر بنەمای کەرتی وزەو، وەبەرھێنان زیاتر گەشە دەکات

SATURDAY, 27 JUNE 2026 15:06:10

ھەولێر -KDP.info- پسپۆرێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ڕایدەگەیەنێت "پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و هەولێر ڕەهەندێکی ستراتیژیی قورسی هەیە، کە لەسەر بنەمای کەرتی وزە و وەبەرهێنان داڕێژراوە."

 
شەقڵاوە..گەورەترین پارکی گەشتیاری لەسەر ئاستی شارۆچکەکە دروست دەکرێت

SATURDAY, 27 JUNE 2026 14:06:46

​شەقڵاوە–KDP.info– لە پێناو پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورەترین پارکی گەشتیاری لە شارۆچکەی شەقڵاوە کرا، کە بە گوتەی سەرۆکی شارەوانی، ئەم پڕۆژەیە قۆناخێکی نوێ بۆ گەشتوگوزاری ناوچەکە دەکاتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact