هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینییەکان، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارین بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان، لە کاتەکانی شەودا نمە باران ناوچەکانی هەولێر دەگرێتەوە و ئەگەری بارینی تێکەڵی بەفر و باران هەیە لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشدا پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە 2 تا 4 پلە دادەبەزێت.
ڕامان وریا