Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 6 JUL 2026 22:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هاوچارەنووسیی ئەزموونی شیعەكان و سوننەكان
| KDP.info


محەمەد عەلی 

لە سەرەتای پرۆسەی سیاسی و دوای نەمانی ڕژێمی پێشوو، سوننەكان بە ھەموو توانایانەوە بەرەنگاری بەفیدراڵیكردنی عێراق و ئەم واقیعە نوێیە بوونەوە و جەنگێكی درێژخایەنیان لەگەڵ ھێزە ئەمەریكییەكان بەرپا كرد، ئەنجامەكەشی پەراوێزخستن و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ ناوچە سوننەنشینەكان ھێنا، بەڵام بەپێچەوانەوە لە ئێستادا ھەنگاوەكانیان چڕكردووەتەوە بە ئاراستەی ڕاگەیاندنی ھەرێمی سوننە، شیعەكانیش خەریكە ھەمان ھەڵەی ئەوان دووبارە دەكەنەوە، گەڕانەوە بۆ مەركەزیەت و ڕاگەیاندنی جەنگ دژی ئەمەریكییەكان و گەڕانەوە بۆ دیكتاتۆرییەتی مەزھەبی.

بۆ دژایەتیی واقیعە نوێیەكە، سەرەتا سوننەكان بە پاڵپشتیی پاشماوەكانی بەعس، دواتر كۆمەلێك گرووپی توندڕۆی ئیسلامی، كۆنترۆڵی ناوچە سونییەكانیان كرد، بە تایبەتی (ئەلقاعدە)، ئەمە سەرباری ئەوەی سوننە لەگەڵ شیعە لەلایەك و ئەمەریكییەكان لە یەك كاتدا لە شەڕدا بوو، دواھەمینیان پێشوازیكردن بوو لە داعش، ئیدی لە كۆتاییدا سوننەكان بە زیانێكی زۆرەوە لەم واقیعە دەرچوون، شیعەكانیش بۆ سەپاندنی ھەژموونی مەزھەبیان، سەرەتا گرووپی مەھدی و بەدر، دواتر حەشدی شەعبی و (حیزبوڵڵا)ی لوبنانی، ئێستاش دەیان گرووپی چەكداریی جۆراوجۆر، كە مەبەستیان تەنھا و تەنھا گەیشتنە بە ئامانجە مەزھەبییەكان.

گەندەڵی و قۆرخكاریی دەسەڵات و تائیفیەت، سێ بنەمای دیاری حكومڕانیی سوننەكان بوون، دەرەنجامەكەی ئیفلیجبوونی دەزگا حكومییەكان و فراوانبوونی دژبەرانی و قوڵبوونەووی ھەستی مەزھەبی كە لە ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ و دواتر لە پاش پڕۆسەی ئازادیی عێراق، زۆر بە ڕوونی رەنگی دایەوە، حكومڕانیی شیعەكانیش بە ھەمان ڕێچكە بەردەوامە، ئەوەتا خۆپیشاندانەكان بەردەوامە بۆ نەھێشتنی گەندەڵی و ھەموو جومگەكانی دەسەڵات لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە لە ژێر كۆنترۆڵی ھێزە سیاسییە شیعەكاندایە، ھاوكات دروشمە نەتەوەیی و مەزھەبییەكان، ئامانجی سەرەكیی حكومڕانە شیعەكانن.

ھۆكاری سەرەكی لە شكستھێنانی دەسەڵاتی ھەشتا ساڵەی سوننە، پەڕاوێزخستنی پێكھاتە سەرەكییەكانی عێراق بوو، بە تایبەتی كورد و شیعە، لە ئێستاشدا ھێزە سیاسییە شیعە كاریگەرەكان ھەمان ھەنگاوی سوننەكان دووبارە دەكەنەوە، ئەوەتا پشكی ھەرێمیان لە بودجە بڕی و ناوچە سوننەكانیش پەراوێز خراون لە ھەموو ڕوویەكەوە، سەرباری بەسەربازیكردنی پارێزگا سوننەكان، ڕێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان و بە تۆمەتی داعشبوون ھەزارانیان لە بەندیخانەكانن و ھاوكات دوای ھاتنی داعش ناوچەكانیان تەواو وێران بووە، لە ھەمان كاتدا حكومەتی ناوەندی ھیچ گرینگییەك بە ئاوادانكردنەوەیان نادات، ئەمەش ھەمان ئەو ھەڵانە بوون كە سوننەكانی گەیاندە ئەوەی ئێستا كەمینەیەكی فەرامۆشكراون.

دەرچوونی یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق بەم شێوازە، كاردانەوەی شیعەكانە بەرامبەر ئەو پێشھاتە نوێیانەی كە مەترسیی جیدیی دروست كردووە لەسەر حكومڕانییەكەیان، سەرەتا بە سەرنجدان بۆ ھەڵمەتەكانی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، كە عێراق ھیچ جۆرە گرینگییەكی نەبوو، ھاوكات سەركەوتنی (جۆو بایدن)ی خاوەنی پڕۆژەی دابەشكردنی عێراق بۆ سێ ھەرێم و، بوونی سەرۆكوەزیر (مستەفا كازمی) كە ھەنگاوەكانی چڕبوونەتەوە بە ئاراستەی چارەسەری كێشەكان لەگەڵ ھەرێم و لە ئاستی ھەرێمیش بەرەو وڵاتە عەرەبییەكانە، بۆیە دەكرێ ھەموو ئەمانە سەرەتایەك بن بۆ بێھێزكردن و كۆتاییھێنان بێت بەم ئەزموونەی باڵادەستیی ھێزە ئیسلامییە شیعەكان. 

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 06 JULY 2026 22:07:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای ئەمنیی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە شاری بەغداد لەگەڵ قاسم ئەلعەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە.

 
​هێمن هەورامی لە باڵەکایەتی: بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بەڵگەی پێشکەوتنی بەردەوامی ڕێکخستنەکانمانە

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

باڵەکایەتی-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و سەربازیی ناوچەکە کۆبووەوە. لە سەردانەکەشیدا ڕایگەیاند، کە بەدەستهینانی زۆرترین دەنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن پارتیەوە وەک هێزی براوەی یەکەمی چەندین هەڵبژاردن لەم دەڤەرە گرنگەدا ئاماژەی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەکانمانە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سۆران دروست دەکرێت

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

سۆران-KDP.info- بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری شارەوانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کرد.

 
دەیان پڕۆژەی ستراتیجیی بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون

MONDAY, 06 JULY 2026 17:07:14

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی، بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن و بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی، زنجیرەیەک پڕۆژەی ستراتیجی و گەورەی لە سەرتاسەری هەرێم خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێشەوا هەورامانی: زەوی دەدرێتە زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان

MONDAY, 06 JULY 2026 17:07:13

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، زەوی دەدرێتە زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact