Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 SEP 2026 19:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. سه‌فار: سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا‌ كاره‌كانی ئێمه‌ی ئاسانتركرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-بڕیارده‌ری لیژنه‌ى دارایى‌ له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێ، له‌م یەک دوو حه‌فتەدا بوودجه‌ی 2020 ده‌گاته‌ په‌رله‌مان، ده‌شڵێ هەوڵ دەدەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە سیاسیی نەکرێت.

د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پڕۆژه ‌یاسای بوودجه‌ی 2020ی عێراق له‌لای حكوومه‌ت كاره‌كانی به‌ره‌و‌ كۆتایی ده‌ڕوات، نزیكه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه،‌ یا حه‌فته‌ی داهاتوو  پڕۆژه‌که‌ بگاته‌ ده‌ستی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".‌

بڕیارده‌ری لیژنه‌ى دارایى‌ له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق روونى كرده‌وه‌، كورتهێنان له‌ بوودجه‌ی 2020ی عێراق، له ‌ساڵی پێشوو زۆر زیاتر ده‌بێت، ئەویش به‌هۆی خۆپیشاندان و جێ كردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له ‌نێو بوودجه،‌ ئه‌مه‌ش لۆدێكی زۆری خسته‌‌ سه‌ر بوودجه".

له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و ‌به‌غداش, د. ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتی: "به‌ر له‌م رووداوانه‌ی دوایی عێراق، شاندی هه‌رێم و به‌غدا دانیشتنیان ئه‌نجام داوه‌ و گه‌یشتوون به‌ لێكتێگه‌یشتنی باش و، ئه‌نجامه‌كان ئەرێنین، بڕیاره‌ نه‌ك ته‌نیا پرسی بوودجه‌ی ساڵی 2020، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كێشه‌ هه‌ڵواسراوانه‌ی له ‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه‌ له‌ ساڵی 2004 تاوه‌كو ئێستا هه‌ن، چارەی كۆتایی بکرێت، تا ساڵانه‌ له‌ ئاماده‌كردنی بوودجه‌ كێشه‌ی نەیەتە بەردەم‌، حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتووگۆكان".

ده‌شڵێت: "ده‌بێت بۆ پشكی هه‌رێم چاره‌یەکی سیاسیی له‌ نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا هەبێت، له‌ خراپترین چاره‌سه‌ریش هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌مان میزانیه‌ی 2019 به‌ده‌ست بێنینەوە، كه ‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ سیاسیی نه‌كرێت، هاوكات سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانییش بۆ به‌غدا، زۆر گرینگ و له ‌كاتێكی گونجاودا بوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدا لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بووه‌، بۆیه‌ كاره‌كانی ئێمه‌ش ئاسانتر ده‌بێت له ‌كاتی ئاماده‌كردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه،‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم، به‌ڵام ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌ته‌واوی چاره‌بکرێن".

 

نەشوان بەرزنجی

 




دوایین هەواڵەکان

دوو شاری گه‌شتیاری سه‌رده‌میانه‌ له‌ دهۆك دروست ده‌كرێن

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 17:09:21

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "له‌ڕێگه‌ی ماسته‌رپلانێكی سه‌رده‌میانه‌، دوو شاری گه‌شتیاری له‌ دهۆك دروست ده‌كرێن و ده‌بنه‌ هۆی ڕه‌خساندنی هه‌زاران هه‌لیكار بۆ هاووڵاتییان." 

مەکتەبی سیاسی پارتی، پیرۆزبایی لە پارتی پارێزگارانی کوردستان دەکات

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 16:09:14

ھەولێر-KDP. info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (35)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
مەسروور بارزانی و ئیمارات ئاسۆیەکی نوێی هاوبەشیی ستراتیژی

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 13:09:05

د. سامان سۆرانی

 
پۆلیسی دارستانی هەرێمی كوردستان پلانی وەرزی زستانیان لە ڕێگەی KDP.infoوە ئاشکرا دەكەن

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 12:09:47

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی زستان ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تەواوی بازگە و مەفرەزەکانیان خراونەتە ئامادەباشییەوە. هاوکات جەخت دەکاتەوە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای مۆدێرن و توندکردنی سزا یاساییەکان بوونەتە هۆی دابەزینی بەرچاو لە ئاماری تاوان و سەرپێچییە ژینگەیییەکان لە ساڵی ٢٠٢٦دا.

 
دژە تیرۆری کوردستان: پڕۆسەی تێکشکاندنی درۆنەکان سەرکەوتوو بووە

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 09:09:11

هەولێر-KDP.info- دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، زنجیرەیەک هێرشی درۆنی بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر پووچەڵ کراونەتەوە و 10 درۆن تێکشکێنراون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact