هەولێر-KDP.info-بڕیارده‌ری لیژنه‌ى دارایى له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێ، له‌م یەک دوو حه‌فتەدا بوودجه‌ی 2020 ده‌گاته په‌رله‌مان، ده‌شڵێ هەوڵ دەدەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە سیاسیی نەکرێت.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی 2020ی عێراق له‌لای حكوومه‌ت كاره‌كانی به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، نزیكه له كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه، یا حه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌که بگاته ده‌ستی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ى دارایى له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق روونى كرده‌وه، كورتهێنان له بوودجه‌ی 2020ی عێراق، له ساڵی پێشوو زۆر زیاتر ده‌بێت، ئەویش به‌هۆی خۆپیشاندان و جێ كردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له نێو بوودجه، ئه‌مه‌ش لۆدێكی زۆری خسته سه‌ر بوودجه".
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غداش, د. ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتی: "به‌ر له‌م رووداوانه‌ی دوایی عێراق، شاندی هه‌رێم و به‌غدا دانیشتنیان ئه‌نجام داوه و گه‌یشتوون به لێكتێگه‌یشتنی باش و، ئه‌نجامه‌كان ئەرێنین، بڕیاره نه‌ك ته‌نیا پرسی بوودجه‌ی ساڵی 2020، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه له ساڵی 2004 تاوه‌كو ئێستا هه‌ن، چارەی كۆتایی بکرێت، تا ساڵانه له ئاماده‌كردنی بوودجه كێشه‌ی نەیەتە بەردەم، حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌یه بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتووگۆكان".
ده‌شڵێت: "ده‌بێت بۆ پشكی هه‌رێم چاره‌یەکی سیاسیی له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا هەبێت، له خراپترین چاره‌سه‌ریش هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌مان میزانیه‌ی 2019 به‌ده‌ست بێنینەوە، كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به سیاسیی نه‌كرێت، هاوكات سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانییش بۆ به‌غدا، زۆر گرینگ و له كاتێكی گونجاو‌دا بوو، له كۆبوونه‌وه‌كانیدا لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بووه، بۆیه كاره‌كانی ئێمه‌ش ئاسانتر ده‌بێت له كاتی ئاماده‌كردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه، له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم، به‌ڵام ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌ته‌واوی چاره‌بکرێن".
نەشوان بەرزنجی