Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 MAY 2024 12:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕەوشی کەرکووک ئاسایی دەکرێتەوە
| KDP.info


جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە قۆناغی یەکەم ئۆتۆمبێل و ئامێرە سەربازییەکانی نێو گەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک دەکێشنەوە، گوتیشی: ئەو دوو ھێزەی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی خەڵکی کەرکووک کردووە دەستنیشانکراون و بەڵگە لەسەریان دراوەتە سەرۆک وەزیران.

د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەکەمدا ڕەوشی ناوشاری کەرکووک بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و ئامێر و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی نێو گەڕەکە کوردییەکان دەکشێنەوە، بەڵام قۆناغی دووەم پێکھاتووە لە لیژنەی کۆڵینەوە لە ڕووداوی رۆژی 2ی ئەیلوول لە کەرکووک و دەستگیرکردن و بەسزا گەیاندنی تۆمەتبارانی شەھیدکردن و بریندارکردنی ھاووڵاتییانی کەرکووک، دوو ھێزەکەی تەقەیشیان لە خۆپیشاندەرانی کورد کردووە دەستنیشان کراون.

د.شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ھەموو بەڵگەکانی تایبەت بە شەھیدکردنی چوار ھاووڵاتی کورد ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لیژنەی ئاسایش و بەرگری کراون ئەمڕۆ دەست بە لێکۆڵینەوە دەکرێت و لیژنەکە سەردانی شاری کەرکووک دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشەکەبێت.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

لە هەرێمی کوردستان…

MONDAY, 20 MAY 2024 11:05:31

عارف ڕوشدی

 
فیدڕاسیۆنی دیاسپۆرا بۆ خزمەتی نەتەوە و نیشتمان داوایه‌ك لە نووسەرانی تاراوگە دەکات

MONDAY, 20 MAY 2024 11:05:43

دیاسپۆرا-KDP.info- سەرۆکی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا دەڵێت، لە ٢٦-١٢-٢٠٢٣ لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا لە شاری (ئێسن) لە ئەڵمانیا دامەزراندنی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرامان ڕاگەیاند. ده‌شڵێ، ئامانجەکانمان دیاری کردووە و ڕژدین لەسەر جێبەجێکردنیان، لە کۆکردنەوەی ئەدیب و نووسەران لە ھەرچوار پارچەی کوردستان و نووسەرانی کوردی یەکێتیی سۆڤێتی جاران لە ژێر یەک چەتردا.

 
ئۆزجەلیک بۆ KDP: سەرۆک بارزانی لە چاو و دڵی ملیۆنان کوردا

MONDAY, 20 MAY 2024 11:05:10

هەولێر-KDP.info- مستەفا ئۆزجەلیک، سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان پەیوەست بە په‌یوه‌ندی سەرۆک بارزانی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ دەڵێت، سەرۆک بارزانی ٦٢ ساڵە پێشمەرگەیە و سەلماندی کە وەک جەنگاوەرێک بەس نییە، هەروەها لە سیاسەتدا، لە بەڕێوەبردنی حیزب و نیشتیمان، لە دیپلۆماسیدا، بە هاوئاهەنگی و دووربینی و زانست و سەبر و خۆڕاگری و دڵسۆزی و خۆبەخشی و خۆنەویستیی خۆی، لە چاو و دڵی ملیۆنان کوردا.

 
سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

MONDAY, 20 MAY 2024 10:05:17

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 5/20 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لە دەستدا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كات

MONDAY, 20 MAY 2024 09:05:59

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە حکوومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی یاوەریان لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact