Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 MAY 2024 13:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فراکسیۆنی پارتی: پێویستە لایەنەکان و پەرلەمانیش ئەو رێککەوتنانە جێبەجێ بکەن
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، سبەی وەکو وادەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق دانراوە و گفتووگۆش بەردەوامە بۆ ئەوەی لەبارەی پشکی ھەرێم بگەینە رێککەوتن، بۆ ئەو مەبەستەش نزیکبوونەوە ھەیە و پێویستە لایەنەکان و پەرلەمانیش پابەندی ئەو رێککەوتنە بن کە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و عێراق کراوە.

دکتۆرە ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گفتووگۆ لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە، چونکە وادەی دەنگدان لەبارەی پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە کە سبەیە، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو رێککەوتنەی لە ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و لەنێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق کراوە جێبەجێ بکرێت وەکو خۆی بێ گۆڕانکاری و دەستکاریکردن، بۆیە نزیکبوونەوە ھەیە لەسەر ئەو پرسە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن".

سەبری گوتیشی: "ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان سازش لەسەر مافە دەستووری و یاساییەکانی ھەرێمی کوردستان ناکەین و پێویستە مافەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێی یاسا و دەستوور بدرێت و کاری لەسەر دەکەین کە لە پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق جێگیرکراوە تا کاتی دەنگدان، چونکە کە بوودجە دێتە ناو پەرلەمان دوو پێشنیارە ئەوەی ئەسلیەکە بێ گۆڕانکاری و ئەوەی کە لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر داوە و گۆڕانکاری تێدا کردووە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەشکرد: "پێویستە لایەنە سیاسیەکان کە لەئیدارەی دەوڵەت پێکھاتوون و پەرلەمانیش رێز لەو رێککەوتنانە بگرن و جێبەجێی بکەن کە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکرێن، چونکە کاتی پێکھێنانی حکوومەت ھەندێک بڕگەی تێدابوو لەبارەی ھەرێمی کوردستان کە قبوڵیان کردووە، لەوانە سەر پشککردنی ھەردوو سەرۆکوەزیران بۆ رێککەوتن لەسەر بوودجە و ھەر کارێک دژی ھەرێم بوەستێت و ھەماھەنگی ھەبێت لەنێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەبارەی ھەموو پرسەکان".

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی DEM parti: سوپاسگوزاری خەبات و بەرخودانی سەرۆکین

MONDAY, 20 MAY 2024 12:05:13

تورکیا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا پەیوەست بە په‌یوه‌ندی سەرۆک بارزانی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانەوە دەڵێت، ئێمە لە ماندبوون و هەڵوێستەکانی سەرۆک مەسعوود بارزانی سوپاسگوزارین، ئەمڕۆ بووەتە ٦٢ ساڵ سەرۆک بارزانی پێشمەرگەیە و ئێستاش پێشمەرگایەتیی خۆی دەپارێزێت.

 
لە هەرێمی کوردستان…

MONDAY, 20 MAY 2024 11:05:31

عارف ڕوشدی

 
فیدڕاسیۆنی دیاسپۆرا بۆ خزمەتی نەتەوە و نیشتمان داوایه‌ك لە نووسەرانی تاراوگە دەکات

MONDAY, 20 MAY 2024 11:05:43

دیاسپۆرا-KDP.info- سەرۆکی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا دەڵێت، لە ٢٦-١٢-٢٠٢٣ لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا لە شاری (ئێسن) لە ئەڵمانیا دامەزراندنی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرامان ڕاگەیاند. ده‌شڵێ، ئامانجەکانمان دیاری کردووە و ڕژدین لەسەر جێبەجێکردنیان، لە کۆکردنەوەی ئەدیب و نووسەران لە ھەرچوار پارچەی کوردستان و نووسەرانی کوردی یەکێتیی سۆڤێتی جاران لە ژێر یەک چەتردا.

 
ئۆزجەلیک بۆ KDP: سەرۆک بارزانی لە چاو و دڵی ملیۆنان کورددایە

MONDAY, 20 MAY 2024 11:05:10

هەولێر-KDP.info- مستەفا ئۆزجەلیک، سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان پەیوەست بە په‌یوه‌ندی سەرۆک بارزانی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ دەڵێت، سەرۆک بارزانی ٦٢ ساڵە پێشمەرگەیە و سەلماندی کە وەک جەنگاوەرێک بەس نییە، هەروەها لە سیاسەتدا، لە بەڕێوەبردنی حیزب و نیشتیمان، لە دیپلۆماسیدا، بە هاوئاهەنگی و دووربینی و زانست و سەبر و خۆڕاگری و دڵسۆزی و خۆبەخشی و خۆنەویستیی خۆی، لە چاو و دڵی ملیۆنان کورددایە.

 
سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

MONDAY, 20 MAY 2024 10:05:17

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 5/20 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لە دەستدا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact