Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 01:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جێگری پارێزگاری موسڵ: پێویستە تەرخانکردنی بوودجەی موسڵ لەسەر بنەمای زیانەکان بێت نەک ژمارەی دانیشتووان
| KDP.info


موسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای موسڵی کرد و بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی موسڵی دانا، جێگری پارێزگاری موسڵیش دەڵێت، ئەوەی زیانی بەرکەوتووە زیاتر ناوچە کوردستانیەکانە، بەڵام بوودجەیان وەکو پێویست بۆ تەرخان نەکردووە و پێویستە ئاوەدان بکرێنەوە و تەنھا ھەندێک پڕۆژەی بچووکی لێ ئەنجامدراوە، بۆیە پێویستە تەرخانکردنی بوودجە لەسەر بنەمای زیانەکان بێت نەک  دانیشتووان.

رەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری موسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی موسڵی کردو بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی موسڵی دانا و بڕیارە چەندین پڕۆژەی دیکەی گەورە لە موسڵ ئەنجامبدرێن لەسەر بوودجەی سرکراو و بوودجەی فریاکەوتن، وەکو دروستکردنی ھەندێک پرد و دروستکردنی رێگایەکی بازنەیی و ئاوەدانکردنەوەی موسڵی کۆن و کە چەندین پڕۆژەی تر ئەنجام دەدرێن".

رەفعەت سمۆ گوتیشی: "ناوچە کوردستانیەکان زیانی زیاتری بەرکەوتووە و پێویستە پڕۆژەی زیاتری لێ ئەنجامبدرێت، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووان نەک زیانەکان و بوودجە بۆ ناوچەکان تەرخان دەکرێت، ئەمەش وای کردووە پڕۆژەی کەم ئەنجامبدرێت، کە پێویستی بە بوودجەیەکی گەورە ھەیە بەتایبەت بۆ شنگال کە وێران بووە و تەنھا چەند پڕۆژەیەکی کەمی لێ ئەنجامدراوە، بۆیە پێویستە نوێنەرانی کورد لەو پارێزگایە رۆڵی خۆیان ببینن و کار بکەن پڕۆژە بۆ ناوچە کوردستانیەکان ئەنجامبدرێن".

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact