بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵ (شەفیع زراری)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کادیری تێکۆشەر و دڵسۆز خوالێخۆشبوو (شەفیع زراری) کارگێڕی لقی ١٦ـی پارتیمان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێز و سەربەرزەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم ھەڤاڵانی لقی ١٦ـی پارتیمان ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامیی بەھەموو لایەک ببه‌خشێت و، گیانی ھەڤاڵی كۆچكردووش به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
///////////////////////////////////
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (بەھرەم ئاڤدەل نێروەیی)
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (بەھرەم ئاڤدەل نێروەیی)ی برای شەھیدی خوالیخۆشبوو لیوا (شەوکەت ئاڤدەل).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنا و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
//////////////////////////////////
ھەڤاڵی بەڕێز (نەجات فەیزوڵڵا شاھین)
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەمیر شکور جاسم) ناسراو بە (باوکی سۆران)ـی ھاوسەری بەڕێزتانمان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌واده نیشتیمانپەروەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
//////////////////////////////////////////
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی ھەڤاڵ (رەشید جەمیل)
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی ھۆزی چوچانی خوالێخۆشبوو (رەشید جەمیل) ناسراو بە (مامە رەشەی شارستێنی).
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
ھەڤاڵی بەڕێز (فەرھاد محەمەد)
بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (مامۆستا بارام محەمەد)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌وادە و ته‌واوی کەسوکار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین سەبووری و ئارامیی بەھەموو لایەک ببه‌خشێت و، گیانی برای كۆچكردووشتان به‌ر رەحمەتی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان