Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان خانەوادەی  ھەڤاڵ (شەفیع زراری)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە  هه‌واڵی كۆچی دوایی کادیری تێکۆشەر و دڵسۆز خوالێخۆشبوو (شەفیع زراری) کارگێڕی لقی ١٦ـی پارتیمان پێگەیشت.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێز و سەربەرزەکەتان و  ته‌واوی  کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم ھەڤاڵانی لقی ١٦ـی پارتیمان ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامیی بەھەموو لایەک ببه‌خشێت و، گیانی ھەڤاڵی كۆچكردووش به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
///////////////////////////////////

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (بەھرەم ئاڤدەل نێروەیی)

خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (بەھرەم ئاڤدەل نێروەیی)ی برای شەھیدی خوالیخۆشبوو   لیوا (شەوکەت ئاڤدەل).

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنا و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
//////////////////////////////////

ھەڤاڵی بەڕێز (نەجات فەیزوڵڵا شاھین)

بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەمیر شکور جاسم) ناسراو بە (باوکی سۆران)ـی ھاوسەری بەڕێزتانمان بیست.

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌واده‌ نیشتیمانپەروەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
//////////////////////////////////////////

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی ھەڤاڵ (رەشید جەمیل)

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی ھۆزی چوچانی خوالێخۆشبوو (رەشید جەمیل) ناسراو بە (مامە رەشەی شارستێنی).

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ بەڕێزەکەتان  و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان


ھەڤاڵی بەڕێز (فەرھاد محەمەد)

بەداخێکی زۆرەوە  هه‌واڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (مامۆستا بارام محەمەد)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌وادە و  ته‌واوی کەسوکار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین سەبووری و ئارامیی بەھەموو لایەک ببه‌خشێت و، گیانی برای كۆچكردووشتان به‌ر رەحمەتی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان