Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 MAY 2024 11:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاخەوان عەبدوڵڵا: هەر نووسراوێك دەقی كوردی لەگەڵدا نه‌بێت كاری پێ ناكرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراوێك ئاراستەی پەرلەمانتاران دەكات كە تێیدا هاتووە، پێویستە هەر نووسراوێك دەینێرن بۆ سەرۆكایەتی، دەقی كوردیشی لەگەڵدا بێت، ئەگەر نا كاری پێ ناكرێت.

لە دەستووری عێراقدا زمانی كوردی بە فەرمی ناسێنراوە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا كار بە زمانی كوردی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەی پێویست نەكراوە، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتاران ئاگادار دەكاتەوە كە نووسراوەكانیان زمانی كوردیشی لەگەڵدا بێت.

بەپێی نووسراوێكی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە، تێیدا هاتووە هەر نووسراوێكی فەرمیی پەرلەمانتاران ئەگەر دەقی كوردیشی لەگەڵ نەبێت، كاری لەسەر ناكات و وەڵامی ناداتەوە.

ئەو نووسراوە لە كاتێكدایە پێشتر ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بەتایبەتی كوردەكان، كێشەیان هەبوو لەسەر زمانی كوردی كە تەنیا بە زمانی عەرەبی دەیاننووسی، بەڵام ئێستا شاخەوان عەبدوڵڵا لە نووسراوەكاندا وێڕای زمانی عەرەبی، دەقی كوردیشی لە پەرلەمانی عێراقدا كردووەتە مەرج.

 

ڕامان وریا




دوایین هەواڵەکان

بەرز و پیرۆز بێت جەژنی كرێكاران

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 10:05:14

فازڵ میرانی

 
مەسروور بارزانی: پابەندبوونی حکوومەت لە پێناو باشترکردنی ژیانی کرێکاران دووپات دەکەینەوە

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 10:05:38

ھەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران بڵاوكرده‌وه‌.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران بڵاوكرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 09:05:25

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران بڵاوكرده‌وه‌.

 
بڕیـاری سەرۆكی حكوومەت لە بەرژەوەندیی كرێكاران جێبەجێ‌ كـراوە

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 09:05:49

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، مەسروور بارزانی گەورەترین بڕیاری لە بەرژەوەندیی كرێكاران دا، ئەویش ئەوەیە دەبێت 75%ـی كرێكارانی پڕۆژەكان كرێكاری ناوخۆیی بن.

 
كه‌شناسی هۆشداریش ده‌داته‌ هاووڵاتیان پابه‌ندی ئه‌و 7 خاڵه‌بن

TUESDAY, 30 APRIL 2024 22:04:42

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمشەو و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت. هۆشداریش ده‌داته‌ هاووڵاتیان كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا و له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی لافاو پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ بن:

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact