بەغدا-KDP.info- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا هەموو گەشتە ئاسمانییەکان (چوون و هاتن)ی لە فڕۆکەخانەکە، وەستاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەخانەی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: بەهۆی خۆڵبارینەوە باری کەشوهەوا لە بەغدا زۆر خراپ بووە و ئاستی بینین بۆ کەمتر لە 500 مەتر، دابەزیوە.
بەهۆی ئەو خۆڵبارینەوە، فڕۆکەخانەی بەغدا هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی تاوەکوو باشتربوونی بارودۆخی کەشوهەوا، وەستاندووە.
ڕامان وریا