Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا وەستێندران

بەغدا-KDP.info- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا هەموو گەشتە ئاسمانییەکان (چوون و هاتن)ی لە فڕۆکەخانەکە، وەستاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەخانەی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: بەهۆی خۆڵبارینەوە باری کەشوهەوا لە بەغدا زۆر خراپ بووە و ئاستی بینین بۆ کەمتر لە 500 مەتر، دابەزیوە.

بەهۆی ئەو خۆڵبارینەوە، فڕۆکەخانەی بەغدا هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی تاوەکوو باشتربوونی بارودۆخی کەشوهەوا، وەستاندووە.

 

ڕامان وریا