Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 4 JUL 2022 19:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

شوان محه‌ممه‌د ته‌ها: ته‌رجه‌مه‌ی دروستی وتارى سیاسیى سه‌رۆك بارزانى له‌ ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانمان ده‌بێ
| KDP.info


 

به‌غدا-KDP.info-   له‌ مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان، (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ ته‌رجه‌مه‌كردنێكى دروستى وتارى سیاسیى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ شه‌قامى عه‌ره‌بى و ڕاى گشتیی عێراق له‌ ئه‌وله‌ویه‌تى كار و ئه‌ركه‌ نوێیه‌كانى ده‌بێت.


سه‌رله‌به‌یانى 2017/5/11، له‌ باره‌گاى لقى 5ى پارتى دیمۆكراتى كوردستان له‌ به‌غدا، به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌رۆكى فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى پارتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌یه‌كى زۆرى كادیرانى لق و لیژنه‌ى ناوچه‌كان، (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) وه‌ك به‌رپرسى لقى 5ى پارتى له‌ به‌غدا ده‌ستبه‌كار بوو.

(هیوا گه‌یلانى) نوێنه‌رى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى ڕێكخستن، وێرای پیرۆزبایى له‌ (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) به‌ بۆنه‌ى وه‌رگرتنى به‌رپرسیاره‌تیی لقى پێنج، ئاماژه‌ى به‌ گرینگى و تایبه‌تمه‌ندیى لقى ناوبراو دا وه‌ك لقێكى گه‌وره‌ و جه‌ماوه‌رىی پارتى، كه‌ خاوه‌ن مێژوویه‌كى پڕ له‌ سه‌روه‌رییه‌ چ له‌ سه‌رده‌مى ڕێژمه‌كانى پێشووتر و چ له‌ پاش پرۆسه‌ى ئازادیی عێراق له‌ ساڵى(2003) و، ڕۆڵى گرینگ و كاریگه‌ر و هه‌ستیارى ئه‌و لقه‌ی له‌ خزمه‌تكردن به‌ بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستان و دۆزى ڕه‌واى گه‌لى كورد خسته‌ به‌ر باسه‌وه‌.
نوێنه‌رى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى ڕێكخستنی پارتی هاوكات سوپاسى ته‌واوى هه‌ڤاڵانى كرد كه‌ به‌ رۆحیه‌تى پارتایه‌تى كارى خۆیان كردووه‌ و توانیویانه‌ خزمه‌ت به‌ ئامانجه‌كانى پارتى و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى پارتی و جه‌ماوه‌رى كورد له‌ به‌غدا و ناوچه‌كانى ترى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بكه‌ن. هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ به‌رپرسى نوێى لقى پێنج خواست له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تییه‌ نوێیه‌كه‌یدا.

دواتر (د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ ناوى خۆى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌كه‌ىه‌وه‌، پیرۆزبایى له‌ هه‌ڤاڵ (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) كرد به‌ بۆنه‌ى وه‌رگرتنى به‌رپرسیاره‌تییه‌ نوێیه‌كه‌ى.

لاى خۆشیه‌وه‌ به‌رپرسى نوێى لقى 5 وێڕاى به‌خێرهێنانى ئاماده‌بووان، سوپاسى (سه‌رۆك بارزانى) و سه‌ركردایه‌تىی پارتیى كرد كه‌ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌یان پێ سپاردووه‌.
له‌ به‌شێكى ترى وته‌كانى (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) سوپاسى ستافى لقى پێنجى كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ و ئه‌و ڕۆحیه‌ته‌ پارتایه‌تییه‌ كه‌ نموونه‌ى كارى پارتایه‌تى دروسته‌ و هیواى خواست بتوانێت له‌ ئاستى ئه‌و متمانه‌ و به‌رپرسیاره‌تییه‌دا بێت كه‌ پێى سپێردراوه‌ و، له‌ ڕێگه‌ى لقى پێنجه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ كوردانى نیشته‌جێى به‌غدا و ناوچه‌كانى ترى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بكات.
هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ته‌رجه‌مه‌كردنێكى دروستى وتارى سیاسیى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ شه‌قامى عه‌ره‌بى و ڕاى گشتیی عێراق له‌ ئه‌وله‌ویه‌تى كار و ئه‌ركه‌ نوێیه‌كانى ده‌بێت.
 
له‌ كۆتاییدا ڕێوڕه‌سمى ئاڵوگۆڕى به‌رپرسیاره‌تیى لق له‌ هه‌ڤاڵ (محه‌ممه‌د ئه‌مین ده‌لۆ) بۆ هه‌ڤاڵ (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) به‌ڕێوه‌ چوو.
 




دوایین هەواڵەکان

سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە جۆرێک قایم کراون جووڵەی داعش لە سنووری پێشمەرگە نەماوە

MONDAY, 04 JULY 2022 15:07:05

ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی میحوەری پێشمەرگەی  پردێ-کەرکووک گوتی، دوای ئەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەموو پێداویستییەکی بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دابین کرد، ئێستا سەنگەرەکانی پێشمەرگە زۆر باش قایم کراون و جووڵەی داعش تەنھا لە سنووری ھێزە عێراقییەکان ھەیە و لە سنووری پێشمەرگە نییە، چونکە دووربینی شەوانیشمان بۆ دابین کراوە.

 

شوان کەلاری: پێویستە دەستوەردانی دەرەکی لە عێراقدا نەکرێت

MONDAY, 04 JULY 2022 15:07:35

ھەولێر-KDP.info-  نزیکەی نۆ مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی عێراقدا تێپەڕ دەبێت و ھێشتا حکوومەتی نوێ پێک نەھاتووە و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێت، دەستوەردانی دەرەکی ڕێگرە لەوەی عێراق بکەوێتە سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی.

 

شێروان حەیدەری: پێویستە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن

MONDAY, 04 JULY 2022 15:07:53

ھەولێر -KDP.info- وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، فشارەکانی حکوومەتی عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ ناکرێن و پێویستە بە گفتوگۆ و بەپێی دەستوور کێشەکان لە نێوان ھەردوولا چارەسەر بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش یاسایەکی نەوت و غاز دەربکرێت کە گونجاو بێت لەگەڵ دەستووری عێراق، بۆ ئەوەی ھیچ لایەنێک زیانی بەر نەکەوێت، چونکە حکوومەتی عێراق خۆی دانی بە یاساییبوونی ٨٠%ی گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکان ناوە.

 

دژوار فایەق: بڕیارەکەی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک تەعریبێکی رێکخراوە

MONDAY, 04 JULY 2022 13:07:04

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بڕیارێکی دەرکردووە بۆ کوژاندنەوەی فۆرمی خۆراک و کارتی زانیاری ئەو کەسانەی لە کەرکووک نیشتەجێ نین، ھاوکات سەرۆکی بۆردی ماددەی ١٤٠ لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێ، بڕیارەکە تەعربێکی رێکخراوە.

زیاتر لە ٣ ملیار دینار بۆ گەیاندنی کارەبای ٢٥ گوندی گەرمیان تەرخان دەکرێت

MONDAY, 04 JULY 2022 13:07:46

ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی ٣ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و٨٣٦ هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ ٢٥ گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact