به‌غدا-KDP.info- له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان، (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) جه‌ختى كرده‌وه كه تهرجهمهكردنێكى دروستى وتارى سیاسیى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ شه‌قامى عه‌ره‌بى و ڕاى گشتیی عێراق له ئه‌وله‌ویه‌تى كار و ئه‌ركه نوێیه‌كانى ده‌بێت.
سه‌رله‌به‌یانى 2017/5/11، له باره‌گاى لقى 5ى پارتى دیمۆكراتى كوردستان له به‌غدا، به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌رۆكى فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌یه‌كى زۆرى كادیرانى لق و لیژنه‌ى ناوچه‌كان، (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) وه‌ك به‌رپرسى لقى 5ى پارتى له به‌غدا ده‌ستبه‌كار بوو.
(هیوا گه‌یلانى) نوێنه‌رى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى ڕێكخستن، وێرای پیرۆزبایى له (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) به بۆنه‌ى وه‌رگرتنى به‌رپرسیاره‌تیی لقى پێنج، ئاماژه‌ى به گرینگى و تایبه‌تمه‌ندیى لقى ناوبراو دا وه‌ك لقێكى گه‌وره و جهماوهرىی پارتى، كه خاوه‌ن مێژوویه‌كى پڕ له سه‌روه‌رییه چ له سه‌رده‌مى ڕێژمهكانى پێشووتر و چ له پاش پرۆسه‌ى ئازادیی عێراق له ساڵى(2003) و، ڕۆڵى گرینگ و كاریگه‌ر و هه‌ستیارى ئه‌و لقه‌ی له خزمه‌تكردن به بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستان و دۆزى ڕه‌واى گه‌لى كورد خسته به‌ر باسه‌وه.
نوێنه‌رى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى ڕێكخستنی پارتی هاوكات سوپاسى ته‌واوى هه‌ڤاڵانى كرد كه به رۆحیه‌تى پارتایه‌تى كارى خۆیان كردووه و توانیویانه خزمه‌ت به ئامانجه‌كانى پارتى و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى پارتی و جه‌ماوه‌رى كورد له به‌غدا و ناوچه‌كانى تر‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بكه‌ن. هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ به‌رپرسى نوێى لقى پێنج خواست له ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تییه نوێیه‌كه‌یدا.
دواتر (د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق به ناوى خۆى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنهكهىهوه، پیرۆزبایى له هه‌ڤاڵ (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) كرد به بۆنه‌ى وه‌رگرتنى به‌رپرسیاره‌تییه نوێیه‌كه‌ى.
لاى خۆشیه‌وه به‌رپرسى نوێى لقى 5 وێڕاى به‌خێرهێنانى ئاماده‌بووان، سوپاسى (سه‌رۆك بارزانى) و سه‌ركردایه‌تىی پارتیى كرد كه ئه‌و بهرپرسیاریهیان پێ سپاردووه.
له به‌شێكى تر‌ى وته‌كانى (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) سوپاسى ستافى لقى پێنجى كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه و ئه‌و ڕۆحیه‌ته پارتایه‌تییه كه نموونه‌ى كارى پارتایه‌تى دروسته و هیواى خواست بتوانێت له ئاستى ئه‌و متمانه و به‌رپرسیاره‌تییه‌دا بێت كه پێى سپێردراوه و، له ڕێگه‌ى لقى پێنجه‌وه خزمه‌ت به كوردانى نیشته‌جێى به‌غدا و ناوچه‌كانى تر‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بكات.
هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تهرجهمهكردنێكى دروستى وتارى سیاسیى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ شه‌قامى عه‌ره‌بى و ڕاى گشتیی عێراق له ئه‌وله‌ویه‌تى كار و ئه‌ركه نوێیه‌كانى ده‌بێت.
له كۆتاییدا ڕێوڕه‌سمى ئاڵوگۆڕى به‌رپرسیاره‌تیى لق له هه‌ڤاڵ (محه‌ممه‌د ئه‌مین ده‌لۆ) بۆ هه‌ڤاڵ (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) به‌ڕێوه چوو.