Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 05:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زیاتر لە ٢٠ بەرھەمی کارگەکانی ھەرێم ھەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی ھەولێر گوتی "لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گرنگیدان بە کەرتی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان، ئێستا زیاتر لە ٢٠ بەرھەمی کارگەکانی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت، بەردەوامیش ھەوڵ دەدرێت بەرھەمی زیاتر ھەناردە بکرێت." 

تەیب کەژۆ، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم، بەردەوام ھەوڵی داوە بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان پێداویستی پڕبکاتەوە، دواتر بەرھەمی زیادە بۆ درەوەی وڵات ھەناردە بکرێت، ئێستا زیاتر لە ٢٠ بەرھەمی جۆراوجۆر ھەناردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی کەندا، تورکیا، سوریا و سودان  دەکرێن، ھەوڵەکانیش زۆر باشن و ئاسانکاری زۆر باشیش لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، لە وەزارەتی ناوخۆ و بازرگانی و تەندروستی، بەھەرمی خۆراکی، شیرەمەنی، بەرھەمی قیڕی شل، پاتری، خۆراک، دەرگا، پەنجەرە و بەرھەمی دیکە ھەر یەکێک بەبڕێکی جیاواز ھەناردە دەکرێن." 

تەیب کەژۆ گوتیشی "ھەناردەکردن بەردەوام دەبێت و بڕەکانیش بەپێی خواستی وڵاتان زیاد دەکرێت، ئامانجیشمان ئەوەیە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی ناوخۆ زیاد بکرێت و پێداویستی ناوخۆ پربکرێتەوە، دواتریش بۆ دەرەوە ھەناردە بکرێت و کێبڕکێ لەگەڵ بەرھەمی ھاوردە بکات." 

دەشڵێت "لە ھەرێمی کوردستان کارگەی زۆرمان ھەیە، زیاتر لە ٣ھەزار کارگەمان ھەیە، ھەر یەکێک لەو کارگانە بەپێی پێویستی کاری خۆیان دەکەن و بەرھەمیان ھەیە، ھەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بەردەوام بەرھەمیان لە زیادبوون دابێت، ھەر بۆیە لەم کابینەیە بە ھاوکاری لایەنی پەیوەندیدار لە کەرتی پیشەسازی ھەنگاوی زۆر باش نراون." 

 

بڵند ئیبراھیم     

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact