Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 APR 2025 03:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕۆژبەیانی بۆ KDP: پەیامی کۆنفرانسی پارتی بۆ ئافرەتان دەخاتەڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی یەکشەممە لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانی یەکەم کۆنفرانسی تایبەت بە ئافرەتان بەڕێوەبچێت و ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتیش دەڵێ، کۆنفرانسەکە پێنج تەوەر لەخۆ دەگرێت و ھەموو خاڵەکانیش دەکرێنە ڕاسپاردە بۆ جێبەجێکردن.

جوان یوونس ڕۆژبەیانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سبەی یەکشەممە یەکەم کۆنفرانسی پارتی بۆ ئافرەتان دەکرێت و پەیامی کۆنفرانسەکەش ئەوەیە، پێویستە ئەو گرفتانەی لەنێو ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەناو ئۆرگانەکانی حکوومەت ھەستی پێکراوە بەرامبەر بە ئافرەت ھەمووی باسی لێوەبکرێت، ئامانج لەو کۆنفرانسە ئەوەیە پارتی ھەمیشە ڕۆڵی ئافرەتی بەرز نرخاندووە و یەکەم حزبیش بووە لەسەردەستی بارزانی نەمر ڕێکخراوێکی بۆ ئافرەتان دامەزراندووە، لەبەر ئەوە گرینگیدانی پارتی بە ئافرەتان لەمێژینەیە.

ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی گوتیشی: پێویستە بەگوێرەی ئەم سەردەمە ئەو کێشە و گرفتانەی لەنێو ئۆرگانەکان ھەستی پێدەکرێت لەناو ڕێکخستنەکانی پارتی دا دەستنیشان دەکرێن و بە ڕاسپاردە لە کۆنفرانس باسیان لێوە دەکرێت و دەبنە بنەمای کارپێکردنی ڕەوشی ئافرەت چ لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان چ لەناو فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان.

ھاوکات جەختیش دەکاتەوە، کە پێویستە ھەندێ ڕاسپاردە لەڕووی یاسایی لە پەرلەمان کاری لەسەر بکرێت، ھەندێک ڕاسپاردەش ھەیە پێویستە لەناو ئۆرگانەکانی حزبدا کاری لەسەر بکرێت و ئەو ڕاسپاردانە بۆ لەمەودوا ھەمووی جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژبەیانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ڕاسپاردەکان ھەمووی بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی دەبن، واتا سەرۆک زۆر موھتەمە بەوەی ئەو ئاریشانەی ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبنەوە دەستی لەسەر دابنێرێت و ھەمووی جێبەجێ بکرێت، ھەموو کێشە و گرفتەکان لەچەند مانگی ڕابردوودا بەشێوەی ڕاپرسی و توێژینەوە و چاوپێکەوتن ئەنجامدراوە و لە ڕێگەی پێنج تەوەرەوە لەناو کۆنفرانس دەخرێنەڕوو لەوانەش، تەوەری حکوومەت و پەرلەمان، تەوەری ڕێکخستن، ھەڵبژاردن و سەرۆکایەتی ھەرێم و تەوەری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و سۆشیال میدیا، ھەر پێنج تەوەرەکە دەخرێنە بەردەم کۆنفرانس و دوای پەسەندکردنی دەخرێنە بەردەست بۆ جێبەجێکردن.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

د.سالار عوسمان پێشوازی لە ژمارەیەک نووسەر و هونەرمەند و شاعیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد

THURSDAY, 17 APRIL 2025 23:04:00

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پێشوازی لە ژمارەیەک نووسەر و ھونەرمەند و شاعیر و ڕۆژنامەنووس و بەھرەمەندی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکات.

 

بارزان... جەماوەری سنووری لقی ۱٦ پەیمانی وەفادارییان بۆ ڕێبازی بارزانی دووپات کردەوە

THURSDAY, 17 APRIL 2025 23:04:00

بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ لە دەڤەری بارزان چین و توێژە جیا جیاکانی پارێزگای ھەولێر لـە سـنـووری لقی ۱٦، سـەردانـی مـەزاری نـەمـرانـیـان کـردوو چـەپـکـە گـوڵـی ڕێـز و وەفـای لقی ١٦یـان لـەسـەر مـەزاری ڕابـەری نـەتـەوەیـی بـارزانـی نـەمـر و کاک ئـیـدریـسـی ھـەمـیشـە لـەیـاد دانـا.

 
سوپاسنامەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتییەوە

THURSDAY, 17 APRIL 2025 21:04:00

کەرکووک-KDP.info- بەبۆنەی گەڕانەوەیان بۆ شاری کەرکووک و ئەو پێشوازییە گەرم و دڵسۆزیەی خەڵکی کەرکووک بۆ پارتی، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی، سوپاسنامەیەک بڵاودەکاتەوە.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەگید كابایل پاڵەوانی بۆكسێنی جیهان دەكات

THURSDAY, 17 APRIL 2025 18:04:04

ھەولێر-KDP.info-   پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی پاڵەوانی بۆكسێنی ناسراوی كورد بەڕێز عەگید كابایل كرد.

 
بەلاغی کۆتایی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان بڵاوکرایەوە

THURSDAY, 17 APRIL 2025 18:04:00

ھەولێر -KDP.info-ھەولێر-KDP.info- دوای کۆتایی ھاتنی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان لە ژێر چاودێری سەرۆک بارزانی و بە دروشمی (بە تواناکانمان داھاتوو بنیاد دەنێین)، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری ھەولێر بەردەوام بوو، ئەمڕۆ بەلاغی کۆتایی کۆنفرانسەکە بڵاوکرایەوە و جەخت لەسەر چەند بابەتێکی خێزانی، یاسایی و سیاسیی بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

 
 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact