Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 FEB 2025 12:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دوای ھاتنی سەرۆکی حکوومەت رێگه‌کە فراوان کرا و ڕۆژانی ھەینیش کار دەکرێت
| KDP.info


بەردەڕەش-KDP.info- دوای دانانی بەردی بناغەی رێگه‌ی دووسایدی بەردەڕەش بۆ کەڵەک لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، لە ئێستادا بە شێوەیەکی فراوان و چڕ کاری تێدا دەکرێت، یەکێک لە سەرپەرشتیاری کۆمپانیای جێبەجێکاریش دەڵێت، بەھۆی پێداگریی سەرۆکی حکوومەتەوە ھەوڵ دەدەن لە ماوەی دوو ساڵدا رێگه‌کە تەواو بکرێت و گۆڕانکاریی زۆر لە دیزاینی رێگه‌کەدا کراوە.

ھەکار بەرواری، لە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دووسایدی بەردەڕەش بۆ کەڵەک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پڕۆژەی دووسایدی بەردەڕەش بۆ کەڵەک لە دووڕێیانی ئامیان لە بەردەڕەش تا کەڵەک دەست پێدەکات، کە ۳۰ کیلۆمەتر دەبێت و ئێستا لە ١٠ بۆ ١٧کم کار دەکەین و بە ھۆی گۆڕانکاری لە ھەموو شوێنەکان کارمان نەکردووە و ئەوەی ئێستا کار دەکرێت بڕین و پڕکردنەوە و لەقەنتەرەکانیش کار دەکەین، کە تاوەکو ئێستا کارەکان باش بەڕێوە دەچن و ھیچ بەربەستێک نییە بەھۆی کەمیی بارانەوە بەردەوام کار دەکەین و لە مانگێکدا تەنیا چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت ڕۆژانی ھەینیش کار دەکەین.

بەرواری گوتیشی، پێش ھاتنی سەرۆکی حکوومەت تەنیا رێگه‌یەکی دووساید بوو، کە ھەر سایدێک دوو لین بوو، بەڵام دوای ھاتنی جەنابیان رێگه‌کە فراوان کرا و ھەر سایدێک بووەتە سێ لین و لەناو بەردەڕەشیش دووسایدی ئاسایی بوو ئێستا ھەر سایدێک بووەتە سێ لین و دوو شەقامی خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت و ھەشت ئۆڤەرپاس لەناو رێگه‌کە ھەن و لەناو بەردەڕەش تا دەرەوە ھەمووی رووناکی بۆ دادەنرێت و بڕیارە دوای وەرزی زستان لەناو بەردەڕەش دەست بە کارکردن بکرێت.

ڕوونیشی کردەوە، سێ ساڵ بۆ تەواوکردنی رێگه‌کە دانراوە، بەڵام ئەگەر گرفتمان بۆ دروست نەبێت، بە دوو ساڵ تەواو دەکرێت و بەھۆی گۆڕانکاریش بودجەی خۆی ٩٨ ملیار دینار بوو، زیاتر دەبێت ئەویش لە داھاتوودا زیاتر دیار دەبێت، چونکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێداگری دەکات کە پێویستە ئەو رێگه‌یە تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتیانەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 16 FEBRUARY 2025 12:02:24

میونشن-KDP.info- هه‌ر لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، به‌یانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/2/16 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

 
پارێزگار بۆ KDP: ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی كۆدەبێتەوە

SUNDAY, 16 FEBRUARY 2025 10:02:38

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر گوتی، دوای گەیشتنی شاندی ئیمراڵی بۆ ھەولێر بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە و ڕای سەرۆک بارزانی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی وەردەگرن و بۆ ئیمراڵی دەبەنەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 15 FEBRUARY 2025 22:02:29

میونشن-KDP.info- ھەر لە درێژەی بەرنامەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٢/١٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

پسپۆڕێكی یاسای نێودەوڵەتی بۆ KDP: داھاتوویەکی پڕشنگدار چاوەڕێی ھەرێمی کوردستان دەکات

SATURDAY, 15 FEBRUARY 2025 22:02:08

ھەولێر-KDP.info- پسپۆڕێکی یاسای نێودەوڵەتی پێی وایە کە شێوازی پێشوازی‌ سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکاندا ئیعترافێکی زمنیە بە ھەرێمی کوردستان کە ھاوشێوەی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئەمە داھاتوویەکی پڕشنگدار بۆ ھەرێمی کوردستان دیار دەخات.

هه‌فته‌یه‌كی پڕ جموجۆڵ له‌ دیپلۆماسیه‌تی كوردستاندا

SATURDAY, 15 FEBRUARY 2025 20:02:41

د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact