Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 22:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ساڵح حەیدەر: ئەرکی ھەموومانە بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی کار بکەین
| KDP.info


 

شێخان -KDP.info- لە قەزای شێخان کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو. 

بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی: ئەرکی ھەموومانە کار بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی بکەین، چونکە بەهۆی ئەوەی هێزی یەکەمە و پارێزەری قەوارەی ھەرێمی کوردستانە فشاری گەورە لەسەر پارتییە. 

ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەموو چینوتوێژەکان  وەکو کادیر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەرکی سەر شانیانە بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ کار بکەن. 

 پرۆسەی ھەڵبژاردن زۆر گرینگە، زیاتر لە ٢ملیۆن و ٨٠٠ھەزار دەنگدەر لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ چوار بازنە دابەش کراوە بەشداری دەکەن، بۆیە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان کە پارێزەری کوردستانە فشارێکی زۆرمان لەسەرە، بۆیە ئەرکی ھەموومانە کار بۆ سەرخستنی کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی بکەین. 

دکتۆر ئیبراھیم شەرەفانی، سەرۆکی لیستی  ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دھۆک، لە میانەی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان گرینگترین لیستە لەناو ھەموو لیستەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژوو تاکە لیستە لە گۆڕەپانی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەرگریی لە گەلی کوردستان کردووە و بە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی قەوارەی ھەرێمی کوردستانی دامەزراندووە، لەم سەردەمەش تاکە حزبە بتوانێ بە خەبات و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بەرگریی لە ھەرێمی کوردستان و دەستکەوتی نەتەوەیی ھەرێمی کوردستان بکات. 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact