شێخان -KDP.info- لە قەزای شێخان کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی: ئەرکی ھەموومانە کار بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی بکەین، چونکە بەهۆی ئەوەی هێزی یەکەمە و پارێزەری قەوارەی ھەرێمی کوردستانە فشاری گەورە لەسەر پارتییە.
ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەموو چینوتوێژەکان وەکو کادیر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەرکی سەر شانیانە بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ کار بکەن.
پرۆسەی ھەڵبژاردن زۆر گرینگە، زیاتر لە ٢ملیۆن و ٨٠٠ھەزار دەنگدەر لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ چوار بازنە دابەش کراوە بەشداری دەکەن، بۆیە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان کە پارێزەری کوردستانە فشارێکی زۆرمان لەسەرە، بۆیە ئەرکی ھەموومانە کار بۆ سەرخستنی کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی بکەین.
دکتۆر ئیبراھیم شەرەفانی، سەرۆکی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دھۆک، لە میانەی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان گرینگترین لیستە لەناو ھەموو لیستەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژوو تاکە لیستە لە گۆڕەپانی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەرگریی لە گەلی کوردستان کردووە و بە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی قەوارەی ھەرێمی کوردستانی دامەزراندووە، لەم سەردەمەش تاکە حزبە بتوانێ بە خەبات و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بەرگریی لە ھەرێمی کوردستان و دەستکەوتی نەتەوەیی ھەرێمی کوردستان بکات.
بڵند ئیبراھیم