Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 24 MAR 2025 00:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

باره‌گای بارزانی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراقەوە پێشوازی لێ کرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی لە شاری بەغدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق دەکات و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکان دەبێت.

یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لە بەغدا، کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ دەبێت، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. داوتر کاتژمێر 02:00 لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆ دەبێتەوە. 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی بەشداریی پرسەی پێشمەرگە و تێکۆشەر حاجی میرخان دۆڵەمەری کرد

SUNDAY, 23 MARCH 2025 22:03:09

پیرمام-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی پرسەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، حاجی میرخان دۆلەمەری کرد و وەک پێزانینێک ئاماژەی بە ڕۆڵ و خەباتی خوالێخۆشبوو کرد.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات

SUNDAY, 23 MARCH 2025 22:03:20

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات کە ئێوارەی ئەمڕۆ بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

 
سەرۆک بارزانی: لە ئاهەنگی کۆڵن ڕێبازی دڵسۆزی بۆ وڵات و كوردستانیبوون سەركەوت

SUNDAY, 23 MARCH 2025 21:03:36

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی 3ی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لەبارەی ئاهەنگی نەورۆزی شاری كۆڵنی ئەڵمانیا پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "جێگەی خۆشحاڵییە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی كورد بە جۆش و خرۆشێكی بێ وێنە بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری (كۆڵن)ی ئەڵمانیادا كرد."

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی كرد

SUNDAY, 23 MARCH 2025 13:03:22

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئاداری 2025 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد، بە سەرۆکایەتیی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە هەڤاڵ محەمەد حەسەن دەکات

SUNDAY, 23 MARCH 2025 13:03:19

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکی، خوالێخۆشبوو (حەسەن محەمەد ڕەسووڵ) لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (محەمەد حەسەن) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact