Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 JUN 2025 18:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-   لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان  بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

هاوڵاتیانی بەڕێز

دەنگدەرانی خۆشەویست

وەک دەزانن ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق لە چەندین شوێن لەبارەی ڕێکارەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن  نیگەرانیمان  دەربڕیوە، بێگومان  نیگەرانییەکانمان بەرمەبنای زانیاری بوو، بەڵام ئەوکات بەڵگەمان لەبەردەست نەبوو، ئێستا بە بەڵگەوە نیگەرانی و زانیارییەکانمان پشت ڕاست دەکەینەوە، پشت ڕاستکردنەوەیەک، کە ئەمڕۆ لە ڕێگەی بەڵگەیەکەوە ڕووی ڕاسەتەقینەی سەرکردایەتیی تازەی یەکێتی، تایبەت (بافڵ و قوباد) دەخەینەڕوو، کە چۆن لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی نێوانیاندا پیلانە شوومەکانیان دژ بە کوردستان، دیموکراسی، خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان باس دەکەن و، لە هەوڵی تەزوویر و دیزاین کردنێکی ساختەن بۆ خۆیان و، بەوپەڕیی بێ شەرمییەوە بێ ڕێزیی بە شەهیدە نەمرەکان، بنەماڵە سەربەرزەکانیان، پێشمەرگە قارەمانەکان و دەنگدەرانی ئازیز دەکەن، تا بشێن بە پیلان و تەزوویر پرۆسەیەکی دیموکراسیی وەک هەڵبژاردن بەلاڕێدا ببەن و ناشیرینی بکەن.

هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان

ئەمڕۆ لە خستنەڕووی ئەم بەڵگەیەدا، ڕوو لە دەوڵەتی فیدڕاڵیی عێراق، هاووڵاتیانی کوردستان، حزب و لایەنە سیاسییەکان، تێکۆشەران، چاودێران، ڕای گشتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین و ئەم ڕاستییەیان دەخەینە بەردەست،  ڕاستییەک کە ڕووی ڕاستەقینەی (بافڵ و قوباد) بۆ هەمووان ئاشکرا دەکات، بەڵێ ئەمەیە هەقیقەتی (بافڵ و قوباد)، ئەو دوو تازە هەڵتۆقیوەی دونیای سیاسەت، کە ڕۆژێک بۆ کوردایەتی زەحمەتیان نەکێشاوە و، هەرچی تێکۆشەری نێو حزبەکەیانە، یا سووکایەتییان پێکردوون، یا بێزار و تەریک و پەراوێز و دەریان کردوون، تا لە ڕێی ئەم جۆرە پیلان و سەفقە دوژمنکارانەیان دژ بە هەرێمی کوردستان کار بکەن و ناوبانگی دیموکراسیی ئەزموونی هەرێمی کوردستان ناشیرین بکەن.

 




دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) بەردەوامە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ھاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی ھاتووچۆ، بە گوژمەی (٥ ملیار دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگ و بازرگانییە و پارێزگای ھەولێر بە ھەردوو پارێزگای دھۆک و مووسڵ دەبەستێتەوە.

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەرھاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

 
د. پشتیوان سادق: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب کرد و ئاماژە بەوە دەکات، کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە ھەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان ھێنابوو.

 
ساڵیادی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 12:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٩، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی٢ و ژمارەیەکی تر لە ھاوڵاتییان، لە گۆڕستانی بێش بەرماغ لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێری پایتەخت لە ڕێورەسمێکدا یادی ٧٨ ساڵەی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە و تاجەگوڵینە لە سەر گڵکۆی شەھید خەیروڵڵا دانرا‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact