مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە سەرپەرشتی نەوزاد ھادی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین پێشھاتە سیاسیەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بارودۆخی شاری مووسڵ و دەشتی نەینەوا و ناوچەکانی دەوروبەری تاوتوێ کرا.
لای خۆیەوە نەوزاد ھادی داوای لە پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا کرد کە بە ھەموو شێوەیەک خزمەتی خەڵکی ئەو ناوچەیە و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن بە بێ جیاوازی ئایین و نەتەوە و پێکھاتەکان.