Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 5 MAY 2024 22:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند"رۆژانە لە کوشتارگەی هەولێر بەشێوەیەکی سەردەمیانە لەژێر رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاژەڵ سەر دەبڕدرێت، دوای پشکنین و دڵنابوونەوە لە تەندروستی، گۆشتەکە دەخرێتە بازاڕەوە، رۆژانە بەشێوەیەکی گشتی 65 تۆن گۆشتی سوور لە کوشتارگەی هەولێر رەوانەی بازاڕ دەکرێت.

بەڕێوەبەری  کوشتارگەی هەولێر دەشڵێت: لە ماوەی رابردوو نرخی گۆشتی سوور بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و لە ئێستادا نرخەکە کەمێک دابەزیوە و جێگیرە، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر هەرزان بوونی نرخی گۆشت دەبێت، چونکە باج لەسەر هاوردەکرنی ئاژەڵ کەم کراوەتەوە.

هەڵمەت هەمزە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت ژمارەیەک بازرگان لە هەوڵدان بۆ هێنانی ئاژەڵ، بەڵام بەهۆی رێکارەکانی هاوردەکردنی ئاژەڵ تا دەگاتە کوردستان کاتی پێویستە، لەسەدا 99ی ئاژەڵی دەرەوە لە بەرازیل هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەوە هۆکار بووە تا ئێستا نرخی گۆشت وەک خۆیەتی، دڵنیام ئاژەڵی نوێ بگات نرخی گۆشت ھەرزان دەبێت."
قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: لە ئاییندەی گەشی كوردستان دڵنیاین

SUNDAY, 05 MAY 2024 22:05:27

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەكشەممە 5/5/2024 لە كۆبوونەوەیەكدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر باسی لەو ئاڵنگارییانە كرد كە كوردستان ڕووبەڕووی بووەتەوە و وێڕای ئەوەش گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن قەزییە و داکۆکیکاری مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانە و بە هەموو توانایەک هەوڵ بۆ خزمەت و پارێزگاری لە دەستکەوتە بەدیهاتووەکان دەکات.

 
بێشکچی بۆ KDP: كورد دەتوانێت ململانێی زلهێزەكان بۆ بەرژەوەندیی دۆزی خۆی بقۆزێتەوە

SUNDAY, 05 MAY 2024 21:05:15

ھەولێر-KDP.info- ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و بیرمەندی گەورە و دۆستی گەلی کورد كە توانا و ئەزموونی بەشێكی تەمەنی لەپێناو مافەكانی گەلی كورددا خەرج كردووە و لەو پێناوەشدا تووشی ئەشكەنجە و دەردەسەریی زۆر بووەتەوە، لە نوێترین هەڤپەیڤینیدا باسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەكات لەم دۆخەی ئێستای كوردستانی تێ كەوتووە و دەشڵێت، گرنگە کورد لە هەموو کاتێکدا و لە هەموو شوێنێکدا پێگەی کوردستانیی خۆی بپارێزێت.

 
لە ناوچە کوردستانییەکان حەوت نەخۆشخانەی گشتی دروست دەکرێن

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:42

بەغدا-KDP.inf- سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، چەند نەخۆشخانەیەکی گشتی لە ناوچە کوردستانییەکان چوونەتە بواری جێبەجێکردن. دەشڵێت: لە مەخموور و شێخان و ناوچەی دیکەش نەخۆشخانەی گشتی دروست دەکرێن.

 
عەلی حوسێن: پارتی داوای ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی کردووە نەک دواخستنی ھەڵبژاردن

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:33

سلێمانی -KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای (سلێمانی _ھەڵەبجە) رایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی نەکردووە و داوای ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵانەی کردووە پەیوەسستن بە ھەڵبژاردنەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:02

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران
تاران-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تاران.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact