ھەولێر-KDP.info- كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده كردووه تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.
رۆژی 3 شه‌ممه گروپی چه‌كداری سه‌ر به په‌كه‌كه به‌ناوی (گه‌نجانێن جوانێن شۆڕشگێر) سه‌رجه‌م باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا (په‌ده‌كه‌سه)یان سوتاند، دواتر نیگه‌ران و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له قامیشلۆ ده‌كه‌ین و پێویسته ھێرشه‌كانی سه‌ر نووسینگه و باره‌گای حزبه‌كان له باكووری سووریا بوه‌ستێندرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پێویسته سه‌رپێچیكاران سزا بدرێن و داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین دوور بكه‌ونه‌وه له گوتاری توندوتیژی و كار بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی سووریا.
عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ، سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا (په‌ده‌كه‌سه)بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "په‌یامی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م جاره زۆر باش بوو پێویسته هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاوا بێته مه‌یدان تا رێگری بكات له گروپه‌كانی په‌كه‌كه كه باره‌گاكانی حزبه‌كانی دیكه نه‌سوتێنن، دیاره په‌كه‌كه قبووڵ ناكات په‌ده‌كه‌سه له‌رۆژئاوای كوردستان گه‌شه بكات و خه‌ڵك پشتیوانی بكات، ئه‌وان پارتی دیموكراتی كوردستانیان له سوریا كردوه‌ته‌وه ئامانج، به‌یاننامه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق زۆر پێویست بوو بۆ ئه‌م قۆناغه چونكه په‌كه‌كه دیاره نایانه‌وێ لەم رەفتارانەی بوەستێت.
دەشڵێت: هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره ئه‌مه‌ریكا هاته سه‌رخه‌ت ئه‌وه‌بوو كه دۆخی سووریا به‌شێوه‌یه‌كه ئه‌مه قبووڵ ناكات و ئێمه گفتووگۆمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌بوو به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ له ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ریكه دۆخه‌كه ترسناك ده‌بێت، پێویستە پرسی رۆژئاوای كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت ئێستاش ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای كوردستان خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ ئاماده ده‌كات چونكه ده‌بێت دۆخی رۆژئاوای كوردستان چاره‌سه‌ر بكات هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی توندیان ده‌ركردووه و پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین.
عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له‌میژه له 2020 داوامان كردووه پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی رۆژئاوای كوردستان بپارێزێت، چاوه‌ڕان بن له نزیكترین كاتدا هێزی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژئاوای كوردستان دروست ده‌كرێت و باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سە و په‌ده‌كه‌سه راده‌ستی هێزی هاوپه‌یمانان ده‌كرێت تا رووبه‌رووی سوتان و گوشاری په‌كه‌كه نه‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش قۆناغێكی گرینگه.