Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 5 MAY 2024 20:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا
| KDP.info


ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25-04-2024، لەژێر چاودێریی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی هەردوو پڕۆژەی کۆرنیشی "رووبارێ روویێ شین" بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار و 272 ملیۆن دینار و، یاریگایەکی وەرزشی بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار و 456 ملیۆن دینار، لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. 

پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "هەفتەی داهاتوو دەگەڕێینەوە ئامێدی و بەردی بناغەی ڕێگەیەکی گەشتیاری، دادگای ئامێدی و کۆلێژی پەروەردەی بنیاتی ئامێدی دادەنێین".

پارێزگاری دهۆک دووپاتی کردەوە، لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەردەوام دەبن و لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەکانی کانی ماسێ، بامەڕنێ و دێرەلۆک لە سنووری قەزای ئامێدی دادەنێن.

د. عەلی تەتەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت دەداتە سنووری قەزای ئامێدی و ئەوان وەکو حکوومەت بڕیاریانداوە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان لەو سنوورە زیاد بکەن.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

لە ناوچە کوردستانییەکان حەوت نەخۆشخانەی گشتی دروست دەکرێن

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:42

بەغدا-KDP.inf- سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، چەند نەخۆشخانەیەکی گشتی لە ناوچە کوردستانییەکان چوونەتە بواری جێبەجێکردن. دەشڵێت: لە مەخموور و شێخان و ناوچەی دیکەش نەخۆشخانەی گشتی دروست دەکرێن.

 
عەلی حوسێن: پارتی داوای ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی کردووە نەک دواخستنی ھەڵبژاردن

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:33

سلێمانی -KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای (سلێمانی _ھەڵەبجە) رایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی نەکردووە و داوای ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵانەی کردووە پەیوەسستن بە ھەڵبژاردنەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:02

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران
تاران-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تاران.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
 

سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد حوسێن دەکات

SUNDAY, 05 MAY 2024 16:05:17

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی ھاوژینی فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی فیدڕاڵ کرد.

 
"٧٠ قوتابخانە لە بەردەڕەش نۆژەندەکرێنەوە"

SUNDAY, 05 MAY 2024 15:05:42

بەردەڕەش-KDP.info-  بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش دەڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٢ملیار و ٥٠٠ملیۆن دیناری بۆ ئێمە تەرخان کردووە و دەستمان بە نۆژەنکردنەوەی ٧٠ قوتابخانە کردووە، ٤٧ قوتابخانە لەوانە تەواو بوونە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact