Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 16 MAY 2025 23:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی ھەرێم بەشێکی زۆری کێشەی ڕێگاوبانی دھۆک چارە دەکات
| KDP.info


دھۆک _KDP.info_ جێگری بەرێوبەری گشتی رێگاوبان لە دھۆک رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ١٦٠ملیار دینار داوە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک ئەنجام بدرێن کە لەو ڕێگایەوە بەشێکی زۆری کێشەی ڕێگاوبانمان بۆ چارە دەکات.

ڕێدیر سلێمان، جێگری بەڕێوبەری گشتی رێگاوبان لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بە گوژمەی ١٦٠ملیار دینار حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دھۆک ڕەزامەندی لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژەی بواری ڕێگاوبان داوە و ئێستا کاریان تێدا دەکرێت، بەشێکی لە بواری تەندەرین دان، بەشێکیشی تەندەرینی بۆ کراوە، لەوانە ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک نزیکەی ١٠٠ملیاردینارە، ڕێگای بەردەڕەش بۆ ڕوڤیا ئەویش سایدێک نوژەندەکرێتەوە و قیڕتاو دەکرێت، ڕێگای ئاکرێ بۆ قەندیل قۆناغی سێیەم، ڕێگای ئالۆکا بۆ بەدریک بۆ کۆمپانیایەک دەرچووە، ڕێگای کورا بۆ  مانگێشکێ و ڕێگای سیارێ بۆ چەلیک بۆ کۆمپانیایەک دەرچووە، ئەمانە ھەمووی ڕەزامەندییان بۆ دەرچووە و بەشێکی زۆری دراونەتە کۆمپانیا و کاریان لەسەر دەکرێت کە بەشێکی زۆری کێشەی ڕێگاوبانمان بۆ چارەسەر دەکەن.
ڕێدیر سلێمان گوتیشی: ھەندێک جار پڕۆژە دەدرێتە کۆمپانیا پێوستی بەوە ھەیە پارەیان بۆ خەرج بکرێت ئەوکات دەست بەپڕۆژەکە دەکەن، ھەندێک جاریش کۆمپانیا کاری خۆی دەکات تا پارەی بۆ خەرج دەکرێت، ئێستا لە دوو ڕێگا دەست بە کار کراوە، بۆیە گرنگ ئەوەیە ڕەزامەندی ھەیە و ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

FRIDAY, 16 MAY 2025 18:05:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

وەزیری بەرگری بەلچیکا بۆ شاندی باڵای پارتی: لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

FRIDAY, 16 MAY 2025 14:05:31

برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact