Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حکوومەتی ھەرێم بەشێکی زۆری کێشەی ڕێگاوبانی دھۆک چارە دەکات

دھۆک _KDP.info_ جێگری بەرێوبەری گشتی رێگاوبان لە دھۆک رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ١٦٠ملیار دینار داوە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک ئەنجام بدرێن کە لەو ڕێگایەوە بەشێکی زۆری کێشەی ڕێگاوبانمان بۆ چارە دەکات.

ڕێدیر سلێمان، جێگری بەڕێوبەری گشتی رێگاوبان لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بە گوژمەی ١٦٠ملیار دینار حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دھۆک ڕەزامەندی لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژەی بواری ڕێگاوبان داوە و ئێستا کاریان تێدا دەکرێت، بەشێکی لە بواری تەندەرین دان، بەشێکیشی تەندەرینی بۆ کراوە، لەوانە ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک نزیکەی ١٠٠ملیاردینارە، ڕێگای بەردەڕەش بۆ ڕوڤیا ئەویش سایدێک نوژەندەکرێتەوە و قیڕتاو دەکرێت، ڕێگای ئاکرێ بۆ قەندیل قۆناغی سێیەم، ڕێگای ئالۆکا بۆ بەدریک بۆ کۆمپانیایەک دەرچووە، ڕێگای کورا بۆ  مانگێشکێ و ڕێگای سیارێ بۆ چەلیک بۆ کۆمپانیایەک دەرچووە، ئەمانە ھەمووی ڕەزامەندییان بۆ دەرچووە و بەشێکی زۆری دراونەتە کۆمپانیا و کاریان لەسەر دەکرێت کە بەشێکی زۆری کێشەی ڕێگاوبانمان بۆ چارەسەر دەکەن.
ڕێدیر سلێمان گوتیشی: ھەندێک جار پڕۆژە دەدرێتە کۆمپانیا پێوستی بەوە ھەیە پارەیان بۆ خەرج بکرێت ئەوکات دەست بەپڕۆژەکە دەکەن، ھەندێک جاریش کۆمپانیا کاری خۆی دەکات تا پارەی بۆ خەرج دەکرێت، ئێستا لە دوو ڕێگا دەست بە کار کراوە، بۆیە گرنگ ئەوەیە ڕەزامەندی ھەیە و ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن.

بڵند ئیبراھیم