Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 11:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیژنەیەکی چاودێری بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان پێکھاتووە
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان ئاشکرایکرد، لە کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی پڕۆژە ھەڵواسراوەکان چارەسەرکراوە و دەڵێ: لیژنەیەکی چاودێری بۆ پڕۆژەکان پێکھاتووە.

یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: چەند وەبەرھێنەرێک دوای گرێبەست لەگەڵ ھاوڵاتیان خۆیان ونکردووە و پڕۆژەکەی بە ھەڵواسراوی بەجێھێشتووە، وەک وەبەرهێنەران سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین چونکە لە سەردەمی کابینەی نۆ کێشەی چەندین پڕۆژەی چارەکردووە و بەشێک لەو پڕۆژانە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێن.

گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەران گوتی: پێویستە چاودێری وردی ئەو پڕۆژانە بکرێت بۆ ئەوەی مافی ھاووڵاتییان پارێزراوبێت، چونکە ناکرێت ھاووڵاتی بەشداربێت لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون و ٢٠ ساڵ چاوەڕێی وەبەرھێنەر بکات بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکەی.

یاسین مەحموود ڕوونیکردەوە: زۆربەی زۆری کێشەی ئەو پڕۆژانە چارەسەرکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەت لیژنەیەکی چاودێری وردی داناوە بۆ چاودێریکردنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان، ئێمەیش ھاوکاریان دەبین بۆ ئەوەی بتوانین بە ھەموومان چاودێری پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بکەین و ئەو دیاردەیەی پێشتر ھەبوو دووبارە نەبێتەوە.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact