Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 OCT 2024 03:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شەوکەوت بەربھاری: ھاتوچۆی ھاووڵاتیان و گەشتیاران لە دەروازەی پێشابوور ئاسایی بووەتەوە
| KDP.info


دوای 25 ڕۆژ لە داخستنی، ئەمڕۆ دووشەممە دەروازەی پێشابوور کرایەوە و بەڕێوەبەری دەروازەکەش دەڵێ، ھاتوچۆی ھاووڵاتیان و بارزگانی وەک پێشتر لە پێشابوور ئاسایی بووەتەوە.

شەوکەت بەربھاری، بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆ دەروازەی پێشابوور لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان کراوەتەوە بە ڕووی ھاووڵاتیاندا، ئێستا ھاتوچۆ ئاساییە لە نێوان ھەرێم و ڕۆژئاوا و ھەر کەسێک دەیەوێ سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی دەربازبوون لە پێشابوور.''

بەڕیوەبەری دەروازەی پێشابوور ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ھەر خاوەن نشینگە و ھاووڵاتییەک بیەوێ ھاتوچۆ بکات لە ڕێگەی دەروازەکەوە بە شێوەیەکی یاسایی و ئاسایی ڕێگەی پێ دەدرێت، چونکە بڕیاری کردنەوەی بۆ بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان دراوە.''

شەکەوت بەربھاری گوتیشی: "ھاتوچۆ لە دەروازەکە وەک پێشتر ئاساییە، نەک تەنیا بۆ ھاووڵاتیان بۆ جووڵەی بازرگانییش ڕەوشەکە ئاسایی بووەتەوە، بەڵام نازانین ڕۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەروازەکەوە ھاتوچۆ دەکەن چەندە، چونکە ڕۆژانە ژمارەکە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ ڕەشید چۆمانی) دەکات

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 20:10:06

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ ڕەشید چۆمانی) دەکات.

 
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:44

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی کۆتایی ھاتن و سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپەلە…پارتی لە ھەڵەبجە سەرکەوت

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:58

ھەڵەبجە-KDP.info- بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە کورسییەکی لە کۆی سێ کورسی پارێزگاکە بەدەستھێنا.

کۆمسیۆن: سەرکەوتنی پارتی راگەیاند…"ھەنگاوێکی گەورەتر بەرەو پێشەوە"

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:52

ھەولێر-KDP.info-   لە هەڵبژاردنێکدا کە وەک نیشانەیەکی بەهێزی بەردەوامی دیموکراسی لە ناوچەیەکی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی کۆمسیۆن، زیاتر لە ھەشت سەد و نۆ  ھەزار دەنگی بەدەستھێنا، (٨٠٩١٩٧) لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. ئەم سەرکەوتنە، هیوای بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە هەرێمی کوردستان زیندوو کردەوە.

د.دلاوەر ئاژگەیی: ئەم ھەڵبژاردنە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 16:10:18

یەکێتی ئەورووپا -KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا گوتی: ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەھێزتر دەکات، بۆ ئێمەش گرینگە و دەتوانین پەیوەندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان زیاتر بۆ پێشەوە ببەین، بە تایبەتیش بۆ پارتی دیموکراتی کوردسان سەرکەوتنێکی گەورەیە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact