Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 30 MAR 2023 05:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دواین زانیاری لەبارەی پێدانی مینحەی چاودێری کۆمەڵایەتی
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، پێشتر 88هەزار کەس مینحەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرت، بەڵام لە ئێستادا بڕیارە پێداچوونەوەی پێدا بکرێت و، ئەوانەی موستەحەقن ئەوان مینحەکە وەرگرن، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ رێکخراوێک خەریکی ئەنجامدانی مەسحێکین بۆ ئەوەی چ چینێک شایستەیە ئەو مینحەیە وەربگرێت.

ئاریان محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "مینحەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە2015وە راگیراوە و، ئێستا لەگەڵ رێکخراوێک خەریکی مەسیحێکین بۆ ئەوەی بزانین کێ ئەو  مینحەیە بیگرێتەوە و، چ چینێک شایستەیە، چونکە پێشتر 12چین مینحە دەیانگرتەوە و وەریان دەگرت، کە کۆمەڵێک گلەیی دەکرا، کە هەندێک کەس  موستەحەق نین ئەو مینحە وەربگرن، بۆیە دەمانەوێت ئەوە دیاری بکەین کێ ئەو مینحە وەربگرێت".


ئاریان محەمەد گوتیشی: "ئەو بابەتە پەیوەستە بە داراییەوە، بۆیە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێویستە، بۆیە ئێمە کاری لەسەر دەکەین و بەهۆی کۆرۆنا و قەیرانەکان ئەو پرۆسەیە دواکەوت و، چاوەڕێی دۆخی دارایی دەکرێت باشتر بێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پێدانی مینحەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەست پێ بکاتەوە".
بڵند ئیبراهیم  




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەید عەمار حەکیم دەکات

WEDNESDAY, 29 MARCH 2023 22:03:25

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 29ی ئاداری 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەید عەمار حەکیم ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی سەید سادق حەکیم کوڕی ئایەتوللا عوزما محەمەد باقر حەکیم.

"سێیەم کاروانی ھاوکاریی دھۆک ڕەوانەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کرا

WEDNESDAY, 29 MARCH 2023 16:03:47

دهۆک -KDP.info- ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک سێیەم کاروانی ھاوکاری ڕەوانەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کرا و جێگری پارێزگاری دھۆکیش دەڵێ، ھاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی بەردەوام دەبێت.

 

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم دەکات

WEDNESDAY, 29 MARCH 2023 16:03:34

ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پرسەنامەیەکی ئاراستە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەممار ئەلحەکیم و بنەماڵەی ئەلحەکیم کرد بۆ کۆچی دوایی سەید سادق ئەلحەکیم ، کوڕی ئایەتوڵلای عوزما محەمەد باقر ئەلحەکیم .

 
حاكم ئازاد: ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك ئه‌خلاقی سیاسیی هه‌بێت پاره ‌ناداته‌ ئه‌و په‌یجانه‌ی ڕۆژانه‌ دڵی نه‌یارانی كوردستان خۆش ده‌كه‌ن

WEDNESDAY, 29 MARCH 2023 15:03:19

هەولێر -KDP.info- نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان باس له‌ هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو سایت و په‌یجانه‌ ده‌كات کە له‌لایه‌ن گرووپه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ سه‌پۆرت ده‌كرێن به ‌مه‌به‌ستی سیاسی و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی میدیاكان.

 

لە ئاکرێ سێ جۆر بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێن

WEDNESDAY, 29 MARCH 2023 15:03:09

ئاکرێ -KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ گوتی، لە قەزای ئاکرێ کارگەیەک هەیە کە بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی دەرەوە دەکات و بە هەموو شێوەیەک پشتگیری و ئاسانکاریی بۆ دەکەن، چونکە ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و پشتگیریکردنی جووتیارانیش.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact