Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دواین زانیاری لەبارەی پێدانی مینحەی چاودێری کۆمەڵایەتی

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، پێشتر 88هەزار کەس مینحەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرت، بەڵام لە ئێستادا بڕیارە پێداچوونەوەی پێدا بکرێت و، ئەوانەی موستەحەقن ئەوان مینحەکە وەرگرن، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ رێکخراوێک خەریکی ئەنجامدانی مەسحێکین بۆ ئەوەی چ چینێک شایستەیە ئەو مینحەیە وەربگرێت.

ئاریان محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "مینحەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە2015وە راگیراوە و، ئێستا لەگەڵ رێکخراوێک خەریکی مەسیحێکین بۆ ئەوەی بزانین کێ ئەو  مینحەیە بیگرێتەوە و، چ چینێک شایستەیە، چونکە پێشتر 12چین مینحە دەیانگرتەوە و وەریان دەگرت، کە کۆمەڵێک گلەیی دەکرا، کە هەندێک کەس  موستەحەق نین ئەو مینحە وەربگرن، بۆیە دەمانەوێت ئەوە دیاری بکەین کێ ئەو مینحە وەربگرێت".


ئاریان محەمەد گوتیشی: "ئەو بابەتە پەیوەستە بە داراییەوە، بۆیە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێویستە، بۆیە ئێمە کاری لەسەر دەکەین و بەهۆی کۆرۆنا و قەیرانەکان ئەو پرۆسەیە دواکەوت و، چاوەڕێی دۆخی دارایی دەکرێت باشتر بێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پێدانی مینحەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەست پێ بکاتەوە".
بڵند ئیبراهیم