Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 5 FEB 2023 06:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"له‌ داڤۆس هاوشێوه‌ی سەرۆکی ده‌وڵه‌ت پێشوازی له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كراوه‌"
| KDP.info


سویسرا-KDP.info- بۆ جارێكی دیكه‌ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بانگهێشتی فه‌رمی كران بۆ كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس و له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییەکانی لوتكه‌دا، پێشوازی له‌ وه‌فدی كوردستان كراوه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆك و نوێنه‌ری وڵاتان له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا.

فه‌وزی قه‌دوور، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سویسرا، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: "سەبارەت بە كۆڕبه‌ندی داڤۆس، خۆتان ئاگادارن به‌رپرسانی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ ئێمه‌یان بانگهێشت كردووه‌ و وه‌ك چۆن هه‌موو ساڵێك بانگهێشتی شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، دیاره‌ ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ كوردستان دانوستان بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانیش چڕتر بكه‌ن، رۆژئاواییه‌كان و به‌ تایبه‌تی ئه‌ورووپییه‌كان سه‌یری كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ جێگای شانازییه‌، ئه‌وان هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن كه‌ له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستان كێشه‌ و ناڕه‌حه‌تی هه‌یه‌، به‌ڵام كوردستان سه‌قامگیر و ئه‌منه‌ و پرۆسه‌یه‌كی ئابووریی سه‌ركه‌وتوو خه‌ریكه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر پێ و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپی ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان له‌ بواری ئابووری و و‌زه‌دا، له‌ بواری نه‌وت و غاز و ته‌نانه‌ت كشتوكاڵیش فراوانتر و زێتر بكه‌ن، بۆ ئێمه‌ جێگای شانازی و دڵخۆشییه‌ كه‌ شاندی كوردستان به‌شداره‌ له‌ كۆڕبه‌ندی داڤۆس و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سروور بارزانی، له‌و كۆڕبه‌نده‌دا كۆمه‌ڵێك دانیشتن و په‌یوه‌ندیی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و به‌رپرسی ده‌وڵه‌تان و هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی جیهان و كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتنی زۆر باش ئه‌نجام درا، له‌وه‌ش دڵخۆشیتر بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوو له‌و كۆڕبه‌نده‌دا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی كوردستان كرا، هاوشێوه‌ی شاندی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بوو و ئیحترام و رێزیكی زۆر تایبه‌تیان له‌ شاندی ئێمه‌ گرت، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بۆته‌ ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی جیاوازییه‌كان كه‌، ئه‌مه‌ له‌ ده‌روبه‌ری كوردستان به‌دی ناكرێ و كێشه‌ و گرفتی زۆر هه‌یه‌ له‌ وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌ له‌ رووی ئازادییه‌كان و ئاسایش".

قەدوور گوتیشی: "له‌و دیدارانه‌دا په‌یامی ئێمه‌ بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌ بووه،‌ كه‌‌ یارمه‌تیی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیانه‌ پارێزراو بێت كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ری له‌ ده‌وروبه‌ره‌وه‌ و دیاره‌ ئه‌وانیش خۆیان به‌ پاڵپشت و هاریكاری كوردستان دێنایه‌ ئه‌ژمار، هه‌ر بۆیه‌ له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ هیوادارین یارمه‌تیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ بۆ كوردستان زیاتر بێت و به‌ پێی ئاماژه‌كان دیاره‌ كه‌ نه‌ك هه‌ر سویسرا، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌ورووپیش پشتگیریی كوردستان ده‌كه‌ن و جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دڵخۆش بوو به‌ هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی نوێنه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ له‌گه‌ڵ شاندی كوردستاندا".

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها گوتی: "من وه‌ك نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌ سویسرام،‌ ده‌بینم نه‌ك هه‌ر حكوومه‌تی سویسرا، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌ورووپیش پشتیوانی كوردستان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا‌ ئه‌وه‌مان به‌ روونی بینی، ئه‌و پێشوازییه‌ی كه‌ له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كرا هاوشێوه‌ی پێشوازی له‌ نوێنه‌ر و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپی و خه‌لیج بوو، كه‌ له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئاماده‌ بوون، بۆیه‌ ئێمه‌ خۆشبینین و هه‌ست پێده‌كه‌ین ئه‌ورووپییه‌كان ئامادەیی ئه‌وه‌یان تێدایه‌ كه‌ كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری جیهان خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و چاره‌نووسی خۆی بێت و ئێمه‌ وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان چ له‌ سویسرا و چ له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی تری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ دنیای ده‌ره‌وه‌، هه‌موو هه‌وڵێكی دیپلۆماسی ده‌ده‌ین له‌ پێناو سه‌رخستنی كوردستان له‌ بواری جۆراوجۆردا".

 

سه‌ڵاح جه‌لال

 




دوایین هەواڵەکان

بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، فەلاح حەسەن بەشداریی لە کۆنگرەی پارتی کەتائیبی لوبناندا کرد

SATURDAY, 04 FEBRUARY 2023 19:02:34

فەلاح حەسەن بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی بەشداریی لە كۆنگرەی پارتی كەتائیبی لوبناندا كرد و لەلایەن سەرۆککۆماری پێشووی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێ كرا.

 

پسپۆڕانی یاسایی: پێویستە ڕێگری لە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دژ بە کورد بکرێت

SATURDAY, 04 FEBRUARY 2023 18:02:44

هەڵەبجە -KDP.info- دادگاى فیدراڵى پاش ئەوەى بڕیاری دا لەوەى حکوومەتى عێراق بۆى نییە ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت، ناڕەزایی گەورەى بەدواى خۆیدا هێنا و بڕیارەکەى بە سیاسى و دژ بە بەرژەوەندیى گەلى کورد شرۆڤە کرا و یاساناسان دەڵێن، پێویستە ڕێگرى لە بڕیارەکانى ئەو دادگایە بکرێت لە ڕێگەى گوشارى نێودەوڵەتى و گۆڕانکارى لە یاساکە و زیادکردنى ئەندامەکانى.

 

زیرەک کەمال: سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا

SATURDAY, 04 FEBRUARY 2023 18:02:18

هەولێر -KDP.info- ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا و فەرمانی هەرێمییش بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەردەکات.

 

لەیلا عەبدولجەبار: بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دەمانەوێ سوود لە ئەزموونی مالیزیا وەربگرین

SATURDAY, 04 FEBRUARY 2023 17:02:24

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، شاندێکی پەرلەمان سەردانی مالیزیا دەکات و دەیەوێت سوود لە ئەزموونی مالیزیا وەربگیرێت بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی.

 

نەخۆشخانەیەکی نوێی حکوومی لە شاری هەولێر کەوتە خزمەت هاووڵاتیان

SATURDAY, 04 FEBRUARY 2023 16:02:44

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی تەندروستیی هەولێر گوتی، نەخۆشخانەیەکی دیکەی حکوومی بۆ ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر کرایەوە کە خزمەت بە خەڵکی شاری هەولێر و دەورەبەری دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact