سویسرا-KDP.info- بۆ جارێكی دیكه شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بانگهێشتی فه‌رمی كران بۆ كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس و له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییەکانی لوتكه‌دا، پێشوازی له وه‌فدی كوردستان كراوه له لایه‌ن سه‌رۆك و نوێنه‌ری وڵاتان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا.
فه‌وزی قه‌دوور، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سویسرا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: "سەبارەت بە كۆڕبه‌ندی داڤۆس، خۆتان ئاگادارن به‌رپرسانی ئه‌و كۆڕبه‌نده ئێمه‌یان بانگهێشت كردووه و وه‌ك چۆن هه‌موو ساڵێك بانگهێشتی شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، دیاره ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ كوردستان دانوستان بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانیش چڕتر بكه‌ن، رۆژئاواییه‌كان و به تایبه‌تی ئه‌ورووپییه‌كان سه‌یری كوردستان ده‌كه‌ن كه جێگای شانازییه، ئه‌وان هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن كه له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستان كێشه و ناڕه‌حه‌تی هه‌یه، به‌ڵام كوردستان سه‌قامگیر و ئه‌منه و پرۆسه‌یه‌كی ئابووریی سه‌ركه‌وتوو خه‌ریكه ده‌كه‌وێته سه‌ر پێ و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپی ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان له بواری ئابووری و و‌زه‌دا، له بواری نه‌وت و غاز و ته‌نانه‌ت كشتوكاڵیش فراوانتر و زێتر بكه‌ن، بۆ ئێمه جێگای شانازی و دڵخۆشییه كه شاندی كوردستان به‌شداره له كۆڕبه‌ندی داڤۆس و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سروور بارزانی، له‌و كۆڕبه‌نده‌دا كۆمه‌ڵێك دانیشتن و په‌یوه‌ندیی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و به‌رپرسی ده‌وڵه‌تان و هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی جیهان و كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتنی زۆر باش ئه‌نجام درا، له‌وه‌ش دڵخۆشیتر بۆ ئێمه ئه‌وه بوو له‌و كۆڕبه‌نده‌دا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی كوردستان كرا، هاوشێوه‌ی شاندی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بوو و ئیحترام و رێزیكی زۆر تایبه‌تیان له شاندی ئێمه گرت، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بۆته ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی جیاوازییه‌كان كه، ئه‌مه له ده‌روبه‌ری كوردستان به‌دی ناكرێ و كێشه و گرفتی زۆر هه‌یه له وڵاتانی تری ناوچه‌كه له رووی ئازادییه‌كان و ئاسایش".
قەدوور گوتیشی: "له‌و دیدارانه‌دا په‌یامی ئێمه بۆ ئه‌وان ئه‌وه بووه، كه یارمه‌تیی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه پارێزراو بێت كه ده‌كرێنه سه‌ری له ده‌وروبه‌ره‌وه و دیاره ئه‌وانیش خۆیان به پاڵپشت و هاریكاری كوردستان دێنایه ئه‌ژمار، هه‌ر بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه هیوادارین یارمه‌تیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ كوردستان زیاتر بێت و به پێی ئاماژه‌كان دیاره كه نه‌ك هه‌ر سویسرا، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌ورووپیش پشتگیریی كوردستان ده‌كه‌ن و جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دڵخۆش بوو به هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی نوێنه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌گه‌ڵ شاندی كوردستاندا".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها گوتی: "من وه‌ك نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم كه چه‌ند ساڵه له سویسرام، ده‌بینم نه‌ك هه‌ر حكوومه‌تی سویسرا، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌ورووپیش پشتیوانی كوردستان ده‌كه‌ن و ئێمه له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئه‌وه‌مان به روونی بینی، ئه‌و پێشوازییه‌ی كه له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كرا هاوشێوه‌ی پێشوازی له نوێنه‌ر و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپی و خه‌لیج بوو، كه له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئاماده بوون، بۆیه ئێمه خۆشبینین و هه‌ست پێده‌كه‌ین ئه‌ورووپییه‌كان ئامادەیی ئه‌وه‌یان تێدایه كه كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری جیهان خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و چاره‌نووسی خۆی بێت و ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان چ له سویسرا و چ له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی تری حكوومه‌تی هه‌رێم له دنیای ده‌ره‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكی دیپلۆماسی ده‌ده‌ین له پێناو سه‌رخستنی كوردستان له بواری جۆراوجۆردا".
سه‌ڵاح جه‌لال