Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 SEP 2023 16:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بابەکر زێباری: ژمارەی پاسەوانانی سنوور زیاد دەکرێن
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، وڵاتانی دەوروبەر بەئەنقەست سنووری خۆیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ ناکەن و دەشڵێت، ژمارەی پاسەوانانی سنوور زیاد دەکرێن و کاریگەرییان ھەیە لە دانانی خاڵی سنووری.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وڵاتانی دەوروبەر بەھانە دروست دەکەن بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان، وڵاتی ئێران لە ناوچەی خواکۆڕکەوە تا سنووری ئەرمینیا و پاکستان و ئەفغانستان ھەمووی تەلبەند کردووە و سنووری کۆنتڕۆڵ کردووە، با سنووری خۆیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستانیش بە ھەمان شێوە کۆنتڕۆڵ بکەن بۆ نەھێشتنی ئاڵۆزییەکانی سەر سنوور، تورکیاش بە ھەمان شێوە پێویستە خۆی سنووری خۆی کۆنتڕۆڵ بکات، چونکە پێویستە ئەو وڵاتانە سنووری خۆیان بپارێزن، خۆ ئێمە بۆیان ناپارێزین.''

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێم گوتیشی: "وڵاتانی دەوروبەر بەئەنقەست سنووری خۆیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ ناکەن، ئەگەر بەئەنقەست نەبێت بۆچی تورکیا سنووری خۆی لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە درێژاییی زیاتر لە ٩٠٠ کیلۆمەتر بە شێوەیەک توند کردووە مشکیش ناتوانێت دەرباز بێت لە سنوور، لەگەڵ ئێرانیش تورکیا ٧٠٠ کیلۆمەتری کۆنتڕۆڵ کردووە، بەڵام پرسیار لەوەدایە بۆچی تورکیا سنووری خۆی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کە ٣٠٠ کیلۆمەترە، کۆنتڕۆڵی ناکات.''

بابەکر زێباری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "سێ لیوای پاسەوانیی سنوور لە ھەرێمی کوردستان ھەن و سەر بە حکوومەتی فیدڕاڵین، پاسەوانی سنوور ڕۆڵی ھەیە لە دانانی بنکەی سنووری، بەڵێنی ئەوەشیان پێ داوین ژمارەی پاسەوانی سنوور زیاد بکرێن لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەیش کاریگەریی دەبێت لەسەر زیادکردنی خاڵی سنووری.''

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

"ھەزار جار بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم"

MONDAY, 25 SEPTEMBER 2023 15:09:50

ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت و ھاووڵاتییانیش ئەم یادە بەرز ڕادەگرن، دەشڵێن: ھەزار جار ئامادەین بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان.

 

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا دەکات

MONDAY, 25 SEPTEMBER 2023 14:09:33

ئەمڕۆ دووشەممە 9/25، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .

 

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە

MONDAY, 25 SEPTEMBER 2023 14:09:42

بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو(شێخ عەلی شێخ حسێن) بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو(شێخ عەلی شێخ حسێن) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خدر ئاغای زییە دەکات

MONDAY, 25 SEPTEMBER 2023 13:09:28

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو خدر ئاغای حەمە ئەمین ئاغای زییە دەکات.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر دەكات

MONDAY, 25 SEPTEMBER 2023 13:09:38

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڕۆزی كەیف كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact