Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 DEC 2022 23:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پاراستنی هەرێم دەبێ ئەرکی سەرەکی هەموو لایەکمان بێت
| KDP.info


سەلام عەبدوڵڵا

له‌ هه‌موو وڵاتێكی دیموكراتیدا یان شێوه‌ دیموكراتیدا، وه‌ك عێراق بۆ نموونه‌، زۆر ئاساییه‌ حزبه‌كان خاوه‌نی بیروبۆچوونی جیاواز بن و ناكۆكییان له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ هه‌بێت و ئه‌م بۆچوونه‌ش به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ماندا ده‌گونجێ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ كارێكی نامۆ نییه‌ كه‌ دوو لایه‌ن یان زیاتر، له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت كۆك نه‌بن و جیاوازبن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر لایه‌نێك له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بێت، لایه‌كه‌ی تریش له‌ ئۆپۆزسیۆن بێت. بۆیه‌ زۆر ئاساییه‌ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بیروڕای خۆی له‌ په‌رله‌مان یان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان ئاشكرا بكات و داكۆكی له‌ بیروبۆچوونی و ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراتیدا بگونجێت و به‌و پێیه‌ په‌یڕه‌وی بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا كه‌ له‌ حاڵه‌تی ئێمه‌دا، له‌ هه‌رێم، ده‌بێت پاراستنی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رچاو بگیرێت.

ئه‌مه‌ به‌ نیسبه‌ت ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ نیسبه‌ت به‌شداربووانی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا، كه‌ خۆیان به‌شێكن له‌ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمدا، ده‌توانن گله‌یی و ناڕه‌زاییه‌كانیان و بۆچوونی جیاوازیان هه‌م له‌ په‌رله‌مان و به‌ تایبه‌تیش له‌ حكوومه‌تدا، ئه‌وا ده‌توانن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌ی تری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ نێو ده‌ستگاكانی حكوومه‌تدا گه‌نگه‌شه‌ و تاوتوێ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ ئیدی بۆ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر میدیای بیستراو و بینراو و لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كانیان.

گه‌ر ئۆپۆزسیۆن پاساوی هه‌بێت كه‌ به‌شداری حكوومه‌ت نییه‌ و ناچاره‌‌ په‌نا بۆ ئه‌و میتۆدانه‌ به‌رێت، ئه‌وا هیچ پاساوێك بۆ به‌شداربوونی ده‌سه‌ڵات نییه‌، ئه‌مه‌ش بۆیه‌ ده‌ڵێین چونكه‌ ماوه‌یه‌كه‌ میدیاكانی برایانی یه‌كێتی كه‌ هاوبه‌شی گرنگی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتن، گله‌یی و بۆچوونه‌كانیان به‌ تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا، رۆژانه‌، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌ی زمانحاڵی حزبه‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بن و نه‌بووبن.

بۆیه‌ چاكتر وایه‌، ئه‌م ناڕه‌زایی و گله‌ییانه‌، كه‌ لای هه‌ردووك لا ده‌بێ هه‌بێت، ببرێته‌وه‌ نێو دانیشتنه‌كانی هه‌ردوولا و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ تاوتوێ بكرێ و له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ ده‌ستنیشان و دیاری بكرێت، گرنگ له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا، پاراستنی هه‌رێم و ئه‌من و ئاسایشه‌كه‌یه‌تی كه‌ ده‌بێت له‌ هه‌موو شتێكی تر، زیاتر، جێی بایه‌خ بێت، به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمه‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ، له‌ هه‌موو كات پتر ئه‌وه‌ ده‌خوازێت.

 




دوایین هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بەڕێز سەنعان قەساب دەكات

TUESDAY, 06 DECEMBER 2022 20:12:10

بۆ بەڕێز سەنعان قەساب

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ بەڕێز سەنعان قەساب ئاغا

TUESDAY, 06 DECEMBER 2022 19:12:54

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 
د. ڤیان سەبری: چەندین داواکاریمان ئاراستەی سوودانی کردووە

TUESDAY, 06 DECEMBER 2022 16:12:42

بەغدا -KDP.info- فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە و سەرۆکی فراکسیۆنیش دەڵێت، جگە لەوەی پاڵپشتیی خۆمان بۆ بەرنامەی کابینەکەی سوودانی ڕاگەیاند، ھاوکات چەندین داواکاریی خەڵکی ھەرێمی کوردستانمان پێشکەش بە سەرۆکوەزیران کرد.

 

جووتیاران و بازرگانان: مەسرور بارزانى بەڵێنێکی پێداوین

TUESDAY, 06 DECEMBER 2022 16:12:14

هەڵەبجە -KDP.info- مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان ڕاىگەیاند لە ئایندەدا نەوت نامێنێت و گرنگى بە کەرتى کشتوکاڵ دەدەین، هاوکارى جووتیاران دەبین و بازاڕى دەرەوە دەدۆزینەوە بۆ بەرهەمەکانیان، جووتیاران و بازرگانانى کشتوکاڵى دەڵێن، مەسرور بارزانى بەڵێنەکەى بردە سەر و هاوکارمانە لە بەرهەمهێنان و بە بازاڕکردنى لە دەرەوەى وڵات.

 

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵیۆزى نوێى سوید كرد

TUESDAY, 06 DECEMBER 2022 15:12:30

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/12/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خاتوو جێسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزى نوێى ‏سوید له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى ‏وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.‏

 


 
© 2022 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact