سەلام عەبدوڵڵا
له هه‌موو وڵاتێكی دیموكراتیدا یان شێوه دیموكراتیدا، وه‌ك عێراق بۆ نموونه، زۆر ئاساییه حزبه‌كان خاوه‌نی بیروبۆچوونی جیاواز بن و ناكۆكییان له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له هه‌بێت و ئه‌م بۆچوونه‌ش به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ماندا ده‌گونجێ، بۆیه ئه‌وه كارێكی نامۆ نییه كه دوو لایه‌ن یان زیاتر، له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت كۆك نه‌بن و جیاوازبن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر لایه‌نێك له ده‌سه‌ڵاتدا بێت، لایه‌كه‌ی تریش له ئۆپۆزسیۆن بێت. بۆیه زۆر ئاساییه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بیروڕای خۆی له په‌رله‌مان یان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان ئاشكرا بكات و داكۆكی له بیروبۆچوونی و ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێت له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراتیدا بگونجێت و به‌و پێیه په‌یڕه‌وی بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا كه له حاڵه‌تی ئێمه‌دا، له هه‌رێم، ده‌بێت پاراستنی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رچاو بگیرێت.
ئه‌مه به نیسبه‌ت ئۆپۆزسیۆنه‌وه، به‌ڵام به نیسبه‌ت به‌شداربووانی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا، كه خۆیان به‌شێكن له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمدا، ده‌توانن گله‌یی و ناڕه‌زاییه‌كانیان و بۆچوونی جیاوازیان هه‌م له په‌رله‌مان و به تایبه‌تیش له حكوومه‌تدا، ئه‌وا ده‌توانن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌ی تری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌م بابه‌تانه له نێو ده‌ستگاكانی حكوومه‌تدا گه‌نگه‌شه و تاوتوێ بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه ئیدی بۆ په‌نا ده‌به‌نه به‌ر میدیای بیستراو و بینراو و لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كانیان.
گه‌ر ئۆپۆزسیۆن پاساوی هه‌بێت كه به‌شداری حكوومه‌ت نییه و ناچاره په‌نا بۆ ئه‌و میتۆدانه به‌رێت، ئه‌وا هیچ پاساوێك بۆ به‌شداربوونی ده‌سه‌ڵات نییه، ئه‌مه‌ش بۆیه ده‌ڵێین چونكه ماوه‌یه‌كه میدیاكانی برایانی یه‌كێتی كه هاوبه‌شی گرنگی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتن، گله‌یی و بۆچوونه‌كانیان به تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا، رۆژانه، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌ی زمانحاڵی حزبه‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بن و نه‌بووبن.
بۆیه چاكتر وایه، ئه‌م ناڕه‌زایی و گله‌ییانه، كه لای هه‌ردووك لا ده‌بێ هه‌بێت، ببرێته‌وه نێو دانیشتنه‌كانی هه‌ردوولا و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ تاوتوێ بكرێ و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ ده‌ستنیشان و دیاری بكرێت، گرنگ له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، پاراستنی هه‌رێم و ئه‌من و ئاسایشه‌كه‌یه‌تی كه ده‌بێت له هه‌موو شتێكی تر، زیاتر، جێی بایه‌خ بێت، به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمه‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ، له هه‌موو كات پتر ئه‌وه ده‌خوازێت.