Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 1 JUL 2022 16:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"پێویستە یوئێن و ھاوپەیمانان ھەڵوێستیان ھەبێت"
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکان گوتی، بە بەرچاوی ئیدارە و ھێزە ئەمنییەکانەوە تەعریب دەکرێت و ڕێگایان بۆ خۆش دەکرێت، بۆیە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە یەکڕیزی و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ دەکرێت و پێویستە یوئێن و ھاوپەیمانانیش ھەڵوێستیان ھەبێت و بێدەنگ نەبن.

دژوار فایەق، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''چارسەرکردنی پرۆسەی تەعریب لە ناوچە کوردستانییەکان بە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و یەکڕیزیی کورد ڕێگری لێ دەکرێت و بە نوێنەرانی کورد و ئەوانەی بەشدارن لە حکوومەت و وەفدەکانی حکوومەت و لیژنەکانی ھەماھەنگیی نێوان حکوومەتی ھەرێم و بەغدا چارەسەر دەکرێت و کۆمەڵێک ڕێککەوتن و بڕیاری پەرلەمانی عێراق ھەیە کە بڕیارەکانی ڕژێمی بەعسن دژی کورد و ھەندێکی دەرچووە و ھەندێکی دەرنەچووە، ئەوەی دەرچووە جێبەجێ بکرێت و ئەوەی دەرنەچووە ھەموار بکرێتەوە، ئەوەی ئێستا ھەیە حکوومەتی کاربەڕێکەرە و حکوومەتی داھاتوو پێویستە بڕوای بە دەستوور و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی کورد ھەبێت، لەوانە کێشەی ناوچە کوردستانییەکان.''

دژوار فایەق گوتیشی: پێویستە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تازە و لە کۆبوونەوەکانی حکوومەتدا وەزیرەکانی ئێمە ڕۆڵی خۆیان ببینن و ڕاگەیاندنیش ڕۆڵی خۆی ببینێت لە ھەموو ئەو بڕیارانەی دەرچوون و ئەو کێشانەی لە ناوچە کوردستانییەکان دروست بوون، چونکە لە ھەندێک شوێن لە کەرکووک کە عەربی ھاوردە قەرەبووشیان وەرگرتووە لە مادەی ١٤٠، کەچی ڕێگا بۆ ھاوردەکردنەوەی عەرەب خۆش دەکرێت کە بێنەوە کەرکووک و بۆ ناوچەکانی سەرگەڕان و مەخموور و داقووق، ئیدارەش ڕێگری ناکات و بە بەرچاوی ھێزە ئەمنییەکانەوە ئەوێش تەعریب دەکرێت و شەڕ بە کورد دەفرۆشن و چاوپۆشیی لێ دەکەن.''

فایەق باسی لەوەش کرد: ''ئەوە زۆر ستراتیژییە کە کورد لە بەغدا بەجددی کاری لەسەر بکات و خاڵی دووەم پێویستە یوئێن و ھاوپەیمانان بێنە سەرخەت و ئاگاداریان بکەنەوە، ئەمە غەدرێکە دەکرێت و نابێت بکرێت و پێویستە ڕێگریی لێ بکرێت و تەنانەت ئەو جۆرە کەسانە لەو ناوچانە نەمینێن، ئەمە ڕەنگە کاتی بوێت، بەڵام بە یەکڕیزیی کورد دەکرێت، بۆیە پێویستە نوێنەرانی کوردیش بێدەنگ نەبن و داکۆکی لە مافی ئەو خەڵکە بکەن.''

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

یادگار مەحموود: ڕاگرتنی سیستەمی فیدراڵی کەوتووەتە ئەستۆی کورد

THURSDAY, 30 JUNE 2022 20:06:43
 

لقی شەشی ئەورووپای پارتی سیمینارێکی بۆ یادگار مەحموود، ئەندامی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق ساز کرد و تێیدا ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەییی عێراقدا.

 

بروسکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی (٢٩)ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان

THURSDAY, 30 JUNE 2022 19:06:00

بروسکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی (٢٩)ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان

 
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 30 JUNE 2022 19:06:14

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەری ناسراو و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، محەمەدەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوالێخۆشبوو محەمەدەمین دەرگەڵەیی، پێشمەرگەیەکی قارەمانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و یەکێک بوو لە یاوەرانی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت .

 
سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز دەکات

THURSDAY, 30 JUNE 2022 19:06:07

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30 ی حوزەیرانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت وگاز کرد کە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیە لە دوای هەموارکردنی یاسای نەوت وگاز.

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتییەوە

THURSDAY, 30 JUNE 2022 19:06:38

هەموومان لامان ڕوونە کە چەک لەم چەند ڕۆژەو لەڕابردوودشدا چۆن بووە هۆکاری ماڵ کاولی و وێرانکردنی چەندین خێزان و کوشتنی خەڵک.

 


 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact