هەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14 ى 5 ى 2022، سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات له‌شاری هه‌ولێر كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، سیداد بارزانی، بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی پەیامی ھاوخەمی و سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر.
دوێنێ هەینی، 13-05-2022، خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.