Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات دەکات

هەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14 ى 5 ى 2022، سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات له‌شاری هه‌ولێر كرد. 

له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، سیداد بارزانی، بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی پەیامی ھاوخەمی و سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر.

دوێنێ هەینی، 13-05-2022، خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.