Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 22 MAY 2022 04:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

''هێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە نزیک ھروور جێگیر کراون''
| KDP.info


دهۆک –KDP.info- لە پارێزگای دھۆک ھێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە ژمارەیەک ناوچەی دھۆک جێگیر کران و سەرچاوەیەکیش ئاشکرای کرد، مەبەست لە دانانی ئەو خاڵانەی پاسەوانیی سنوور بۆ پاراستنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانە لە پڕیشکی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە.

هەر لەم بارەیەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''ھێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە ژمارەیەک خاڵی سەرەکیی ناوچە سنوورییەکانی دھۆک جێگیر کراون و لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا حەوت خاڵی سنووری ھێزی پاسەوانییان تێدا جێگیر کراوە و ئێستایش خاڵێکی دیکەی سنووری لە نزیک گوندی ھرووری قەزای ئامێدی جێگیر کراوە، کە دەکەوێتە نزیک گوندەکە و بەردەوام خەڵکی گوندەکە بەھۆی شەڕەوە زەرەمەند بوون.''

سەرچاوەکە گوتیشی: ''دانانی ئەو خاڵانە پاسەوانیی سنوور بۆ پاراستنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانە لە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە، چونکە بەھۆی نزیکیی ھەندێک گوند لە شەڕەوە زۆر جار دەبنە قوربانیی نێوان ھەردوو لا، زۆرجاریش چەکدارانی پەکەکە لە گوندە ئاوەدانەکانی دھۆک نزیک دەبنەوە و بەو ھۆیەوە تورکیا بۆردومانی گوندەکان دەکات، بەو هۆکارەیش خەڵکی ناوچەکە ھەست بە مەترسی دەکەن، بەڵام جێگیرکردنی ھێزەکانی پاسەوانیی سنوور دەبێتە گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە و پاراستنی ھاووڵاتییان.''

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

بروسکەی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی وشیار كاكە زیاد حەمە ئاغای غفوری

SATURDAY, 21 MAY 2022 21:05:49

بەڕێزان خانەوادەی كاكە زیادی کۆیە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(وشیار كاكە زیاد حەمە ئاغای غەفوری)مان پێگەیشت.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان: ئەو زەوییانەی کارتن، تاپۆ دەکرێن

SATURDAY, 21 MAY 2022 18:05:36

هەولێر –KDP.info- لە سنووری شارەوانیی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای ھەولێر، ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی بەرچاوی زەوی دابەش کراون و ھێشتا کارتن و نەکراونەتە سەنەد، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانیش دەڵێت، پڕۆسەی تاپۆکردنیان دەست پێ کردووە و یەکەیەکی تایبەت کراوەتەوە بۆ تاپۆکردنیان.

 

دوو پسپۆڕ شیکاری بۆ بەشداریی مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی داڤووس دەکەن

SATURDAY, 21 MAY 2022 17:05:33

هەولێر-KDP.info- شارەزایانی سیاسی پێیان وایە، هەرێمی کوردستان ناوەندێکی دیار و گرنگە لە جیۆسیاسی و ئەمنییەتی ناوچەکەدا و ئێستا جیهان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان، چونکە شوێنیکی دیار و گرنگە و توانیویەتی خۆی بسەلمێنیت و لە گۆڕەپانێکی جەنگ و ململانێیەکاندا توانیویەتی بە پارێزراوی بمێنیتەوە و ببێتە ناوەندێکی ئابووریی گرنگی جیهانی و پێشیان وایە، ئێستا چاوی وڵاتان زیاتر لە سەر هەرێمی کوردستانە کە توانیویەتی دەستی وڵاتانی جیهان بگرێت بۆ ئەوە بێنە هەرێمی کوردستان.

 

"پێویستە یوئێن و ھاوپەیمانان ھەڵوێستیان ھەبێت"

SATURDAY, 21 MAY 2022 15:05:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکان گوتی، بە بەرچاوی ئیدارە و ھێزە ئەمنییەکانەوە تەعریب دەکرێت و ڕێگایان بۆ خۆش دەکرێت، بۆیە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە یەکڕیزی و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ دەکرێت و پێویستە یوئێن و ھاوپەیمانانیش ھەڵوێستیان ھەبێت و بێدەنگ نەبن.

 

"دەستپێشخەریی پارتی دۆخەکەی ئارام کردووەتەوە"

SATURDAY, 21 MAY 2022 15:05:57

ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەقڵاوە گوتی، دەستپێشخەریی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی وای کردووە کە ئارامی لە ھەرێمی کوردستان دروست بێت و مەکتەبی سیاسییش ڕاسپێردراوە کە پەیوەندی لەگەڵ ھەموو لایەنەکان ئاسایی بکرێتەوە و ئەگەر گرفتێکیشمان لەگەڵ بەغدا ھەبێت لەناو کێشەکانی خۆماندا چارەسەری بکەین.

 



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact