Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 5 JUN 2023 20:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لە دھۆک دوو لیژنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی پێک ھاتوون"
| KDP.info


دهۆک -KDP.info- لە سنووری پارێزگای دھۆک دوو لیژنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی پێک ھاتوون.

ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایگەیاند: ''لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی پارێزگای دھۆک بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی پێک ھاتووە و لایەنە پەیوەندییدارەکان تێیدا ئەندامن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ زیانەکانی وشکەساڵی کردووە، لە دھۆک ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بەرەنگاری کاریگەرییەکانی وشکەساڵی ببینەوە و ڕێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر.''

عەبدولمەجید عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''وشکەساڵی کاریگەریی لەسەر ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی و بەرھەمی جووتیارانی سنووری پارێزگای دھۆک ھەبووە، ئەوەیش وای کردووە خواست لەسەر لێدانی بیری ئاو زیاد ببێت، نزمبوونی ئاستی ئاو جووتیارانی ناچار کردووە داوای لێدانی بیر بکەن، ھەندێک ھاووڵاتییش داوای لێدانی بیری بەدیل دەکەن، چونکە بیرەکانیان وشک بووە.''

عەبدولمەجید عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: ''لە دهۆک نزیکەی چوار ھەزار بیر لە ھەردوو جوری خواردنەوە و کشتوکاڵ هەیە، نزیکەی ١٥%ی خەڵکی دھۆک بۆ ئاوی خواردنەوە سوود لە ئاوی بیر وەردەگرن.''

بەپێی بەداواداچوونی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دھۆک دوو ھەزار بیر بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە ھەیە و حەوت بیر وشک بوون و چوار سەد بیری دیکەش ترسیان لەسەرە.

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

MONDAY, 05 JUNE 2023 18:06:31

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی شاری شەقڵاوە خوالێخۆشبوو قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی ومەتڕانی ئیبارشیەی هەولێر وبنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و ئاشنایانی و خوشک و برایانی کریستیانی شەقڵاوە دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

 

شەوکەوت بەربھاری: ھاتوچۆی ھاووڵاتیان و گەشتیاران لە دەروازەی پێشابوور ئاسایی بووەتەوە

MONDAY, 05 JUNE 2023 16:06:25

دوای 25 ڕۆژ لە داخستنی، ئەمڕۆ دووشەممە دەروازەی پێشابوور کرایەوە و بەڕێوەبەری دەروازەکەش دەڵێ، ھاتوچۆی ھاووڵاتیان و بارزگانی وەک پێشتر لە پێشابوور ئاسایی بووەتەوە.

 

بە گوژمەی 25 ملیار دینار پرۆژە لە سێکتەری ئاو جێبەجێ دەکرێن

MONDAY, 05 JUNE 2023 16:06:27

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کێشەکانی ئاو کەمتر بوون و حکوومەتی هەرێمی کوردستان 25 ملیار دیناری بۆ تەرخان کردووین و ئێستا دەکرێتە پرۆژە و لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن، کە بەشێک لە پرۆژەکان کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە.

 
پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە بە بەرهەمی ناوخۆ پێداویستیی ناوخۆ پڕ بکاتەوە و هەناردەی دەرەوەشی بکات

MONDAY, 05 JUNE 2023 16:06:24

هەولێر -KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کابینەیەدا گرنگیی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات بە جۆرێک کە پێداویستیی ناوخۆ پڕ بکرێتەوە و هەناردەی دەرەوەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی زۆر باش لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە نراوە.

 

لیژنەیەکی یاسایی سەردانی ناوچە کوردستانییەکان دەکات

MONDAY, 05 JUNE 2023 15:06:00

هەولێر -KDP.info- بڕیارە لیژنەیەکی یاسایی سەردانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات و ڕاوێژکاری دەستەی ناوچە کوردستانییەکانیش دەڵێ، حەفتانە ڕاپۆرت لەبارەی ڕەوشی ئەو ناوچانە دەدرێت بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact