Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 4 JUL 2025 03:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قایمقامی مەخموور: لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا گەیشتینە ڕێککەوتن
| KDP.info


مەخموور-KDP.info-  ماوەیەکە ھێزە عێراقییەکان ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەی کەلوپەل و خۆراک و میوە بۆ قەزای مەخموور، قایمقامی شارۆچکەی مەخمووریش دەڵێت، گەیشتووینەتە ڕێککەوتن و لە ڕۆژانی داھاتوودا بڕیار لەسەر قۆناغی دووەم دەدرێت، بۆ ئەوەی ئەو قەدەغەیە بە یەکجاری نەمێنێت.

ڕزگار محەمەد، قایمقامی مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەکە ھێزە عێراقییەکان ڕێگرن لە گواستنەوەی خۆراک و سەوزە و میوە بۆ سەنتەری قەزای مەخموور و، لە ڕێگەی بازگەی مەخموورەوە ڕێگری دەکرا لەو بازرگان و کاسبکارانەی ڕۆژانە کەلوپەل لە ھەولێرەوە ھاوردەی قەزای مەخموور دەکەن، ئەوەش ببووە جێگەی نیگەرانیی ھاووڵاتیانی مەخموور و پێداویستیی بازاڕی مەخموور، دوو جاریش خۆپێشاندان بەڕێوە چوو بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت کەلوپەل بچێتە نێو مەخموور".

قایمقامی مەخموور گوتیشی: "ئێمە وەک ئیدارەی مەخموور لەگەڵ سەرھەڵدانی کێشەکە بەردەوام لە ھەوڵدا بووین تا ڕێگە بدرێت کەلوپەل ھاوردەی قەزای مەخموور بکرێت و پێداویستیی بازاڕ پڕ بکرێتەوە، لە دوایین ھەوڵیشدا گەیشتینە ڕێککەوتن لەگەڵ ژووری ئۆپەڕاسیۆنەکانی نەینەوا کە ڕۆژانە بە شێوەیەکی سنووردار کەلوپەل و پێداویستیی بازاڕ بێتە مەخموور".

محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئەوەی کراوە قۆناغی یەکەمە بۆ ھاوردەکردنی کەلوپەل، بەڵام قۆناغی دووەم ڕێگە دەدرێت بە شێوەیەکی گشتی پێداویستیی بازاڕ پڕ بکرێتەوە و ھیچ سانسۆڕێک نەمێنێت، بۆ ئەوەی ڕێگری نەکرێت لە ھێنانی کەلوپەل و خۆراک بۆ سەنتەری قەزای مەخموور".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

دژەتیرۆر: درۆنێک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە

THURSDAY, 03 JULY 2025 23:07:47

هەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

 
بڕیاره‌ 50 كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری فەڕه‌نسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن

THURSDAY, 03 JULY 2025 22:07:13

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێ، بڕیاره‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری وڵاتی فەڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌شڵێ، فەڕه‌نسییه‌كان ده‌یانه‌وێ رۆڵیان له‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی كوردستاندا هەبێت.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە محەممەد موحسین دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی) تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی کرد.

 
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:07

ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/3، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.

د.عومەر حەسەن: به‌بیابانبوونی عێراق كۆچی ژینگه‌یی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:02

سۆران -KDP.ifo- پسپۆرێكی جوگرافیای سروشتی سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی به‌بیابان بوون و گۆڕانی كه‌شوهەوا و ئاو هۆشداری ده‌دات، دەڵێت"ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی کۆچی ژینگه‌یی و گۆڕانی دیموگرافی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست دەکات."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact